ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوەوە ئەوەش بەهۆی
بەرزبونەوەی خواست لەسایەی بوژانەوەی گەشەی ئابوری و كەمكردنەوەی رێكارەكانی
خۆپارێزی كۆرۆنا لە ئەوروپا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 31 سەنت بەرزبۆتەوەو
گەیشتۆتە 65.71 دۆلار و هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس 40 سەنت
بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە 61.83 دۆلار.
بەپێی رۆیتەرز بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەسایەی بەرزبونەوەی ئاستی خواستە
لەسایەی بوژانەوەی گەشەی ئابوری و كەمكردنەوەی رێكارەكانی خۆپارێزی كۆرۆنا لە
ئەوروپا.