نۆرەبڕی لەوەرگرتنی ڤاکسین
  2021-04-23       2129       
د. شایان کاکە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان:

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی نۆرە بڕی لە وەرگرتنی ڤاکسین بەتایبەتی (ڤاکسینی پی ڤایزەر), بەدواداچوونمان کرد دەر ئەنجامەکەی بەمشێوەیە:

١- بەرپرسی حزبی و حکومی و ئەندامی پەرلەمان بێ ناوتۆمار کردن و بە نۆرە بڕی، ڤاکسینی ڤایزەری وەرگرتووە و قەرەباڵغی بۆ ئەو ھاووڵاتیانە دروست کردووە کە پێشوەختە ناوی خۆیان تۆمار کردووە.

تەنانەت بەرپرسی حزبی رۆژھەڵاتیش نۆرە بڕی کردووە لە وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایزەر.

ئێمە لاریمان نیە لە وەی بەرپرسی حزبی و حکومی و ئەندامی پەرلەمان،ڤاکسین وەرگرێت بەڵام با پێش وەختە ناوی خۆی تۆمار بکات و لە نۆرەی خۆی وەری گرێت.

٢-بۆ ڕەواندنەوەی دڵە ڕاوکێ ی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا، پێویستە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عیراق لیژنەیەکی زانستی ئاست بەرز پێکبھێنن، ئەو بابەتە یەکلا بکەنەوە و بە فەرمی ئەنجامەکەی ڕابگەیەنن.

٣- بەشێکی ھاووڵاتیان دەڵێن با بەرپرسی حکومی و پەرلەمان و حزب یەکەم جار ڤاکسینەکە لێدەن، تا ئێمەش بەکاری بێنین، ئەمە راستە بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان لە سەلامەتی ڤاکسینەکە دڵنیابن، بەڵام لە ھەر یەک لەو شوێنانەی ئاماژەم پێی دا یەک دوو کەس بێ ناو تۆمار کردن ڤاکسینەکە بەکار بێنێ بەسە، پێویستە ئەندامەکانی تری ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان و حزب ناوی خۆیان تۆمار بکەن و کە نۆرەیان ھات بچن ڤاکسینەکە بەکار بێنن.

ھەر کاتێکیش قسەی ھەق دەکەین لە دانیشتنی پەرلەمان، دەستەی سەرۆکایەتی بەناوی ئەوەی خاڵی نیزامی نیە پێمان دەبڕن!

شایان کاکە ساڵح
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
فراکسیۆنی گۆڕان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×