ڤاكسینی فایزه‌ر "كێشه‌ی ته‌ندروستی" هه‌یه
  2021-04-24     

لە توێژینەوەیەکی ئیسرائیلیدا، توێژینەوەی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ڤاکسینی ڤایزەر و نەخۆشیەکانی دڵ دەکرێت.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ١٢ی ئیسڕائیلی، راگەیاندراوە کە حکومەتی وڵاتەکە لێکۆڵینەوە دەکات لەبارەی لێکەوتەکانی ڤاکسینی ڤایزەر و لەسەر ئەو کەسانەی کە بەکاری دەهێنن.

کەناڵەکە رایگەیاندووە:" ئەو توێژینەوەیە کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەوە ئەنجام دراوە بۆ رای گشتی بڵاونەکراوەتەوە بەڵام بووەتە جێی نیگەرانی بەهۆی ئەوەی زانیارییەکی کەم ئاشکرا دەکات کە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە کاریگەری لاوەکی دەبێت لەسەر تەندروستی کەسی بەکارهێنەر، کەو ئەویش خۆی لە نەخۆشیەکانی دڵدا دەبینێتەوە بەتایبەتی لە ئەو کەسانەی لە تەمەنی گەنجیدان".

لە هەواڵەکەدا ئەوەش راگەیەندراوە:" بەپێی ئاماری وڵاتەکە تا ئێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس ڤاکسینەکەیان بۆ بەکارهێنراوە، بەڵام دوای چەند رۆژێک هەوکردنی ماسولکەی دڵ لە ٦٢ پیاوی خوار تەمەن ٣٠ ساڵ بەدیکراوە، ئەوەش وتراوە، هەر لەو ٦٢ کەسە ٥٦ کەسیان دوای بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بۆ جاری دووەم توشی کێشەی تەندروستی بوون، هەروەها ئەو دوو کەسەی دیکە لە ژنێک و پیاوێک پێکهاتوون کە گیانیان لەدەستداوە و پێش بەکارهێنانی ڤاکسینەکە کێشەی تەندروستیان نەبووە".

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×