عێراق سێیەم خراپترین وڵاتی جیهانە لە بواری سیستەمی چاودێریی تەندروستی هاووڵاتییان
  2021-04-29       1903       

بەپێی ریزبەندییەکی گۆڤارێكی ئەمریکی عێراق سێیەم خراپترین وڵاتی جیهانە لە بواری سیستەمی چاودێریی تەندروستی هاووڵاتییان.

ئاوێنه‌: بەپێی ریزبەندییەکی گۆڤاری (CEO World)ی ئەمریکی، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا نۆیەم و لەسەر ئاستی جیهانیشدا 87ـەمین خراپترین وڵاتەکانە لە بواری سیستەمی چاودێریی تەندروستی بۆ ساڵی 2021.

لەم ریزبەندییەدا، کە بۆ سیستەمی چاودێریی تەندروستی بۆ ئەمساڵ لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان کراوە، هەڵسەنگاندن بۆ سیستەمی چاودێریی تەندروستیی 89 وڵات لەسەر پێنج بنەمای ژێرخانی چاودێریی تەندروستی، تواناکان و پسپۆرانی چاودێریی تەندروستی- پزیشک و کارمەندانی بوارەکە-، بودجە و تێچوو، دەستەبەربوونی دەرمانی باش و ئامادەیی حکوومەتەکان، کراوە.

لە ریزبەندییەکەدا، هەندێک کارتێکەری دیکەی وەک هۆکارە ژینگەییەکان، دەستگەیشتن بە ئاوی خاوێن، زێرابەکان، ئامادەیی حکوومەت لە سەپاندنی سزا، لەبەرچاو گیراون.
لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبی
- ئیمارات یەکەم پێشکەوتووترینە و لەسەر ئاستی جیهانیش 22ـەمینە
- قەتەر دووەم پێشکەوتووترینە و لەسەر ئاستی جیهان 33یەمینە
- ئوردن سێیەم پێشکەوتووترینە  و لەسەر ئاستی جیهانیش 43ـەیەمینە
- سعودیە چوارەم پێشکەوتووترینە  و لەسەر ئاستی جیهانیش 55ەمینە
- تونس پێنجەم پێشکەوتووترینە  و لەسەر ئاستی جیهانیش 59یەمین
- جەزائیر شەشەم پێشکەوتووترینە  و لەسەر ئاستی جیهانیش 68ەمینە
- مەغریب حەوتەم پێشکەوتووترینە  و لەسەر ئاستی جیهانیش 83ـەیەمین
- میسر هەشتەم پێشکەوتووترینە  و لەسەر ئاستی جیهانیش 84ـەمین
- عێراق نۆیەم پێشکەوتووترینە  و لەسەر ئاستی جیهانیش 87ـەمینە
پێبج باشترینەکان لەسەر ئاستی جیهان
- کۆریای باشوور یەکەم باشترین سیستەمی تەندروستی هەیە
- تایوان دووەم باشترین سیستەمی تەندروستی هەیە
- دانیمارک سێیەم باشترین سیستەمی تەندروستی هەیە
- نەمسا چوارەم باشترین سیستەمی تەندروستی هەیە
- یابان پێنجەم  باشترین سیستەمی تەندروستی هەیە
سێ خراپترینەکان لەسەر ئاستی جیهان
- فەنزوێلا یەکەم خراپترین سیستەمی تەندروستی هەیە
- پاکستان دووەم خراپترین سیستەمی تەندروستی هەیە
- عێراق، سێیەم خراپترین سیستەمی تەندروستی هەیە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×