بەرپرسێكی سعودی گفتوگۆی نێوان وڵاتەكەی و ئێران پشتڕاستدەكاتەوە
  2021-05-07       474       

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، ئەمڕۆ هەینی، بە ئاژانسی رۆیتەرزی پشتڕاستی دەكاتەوە كە وڵاتەكەی گفتوگۆی لەگەڵ ئێران ئەنجام داوە.

ئاوێنە: رائید قرملی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی داڕشتنی سیاسەتەكان لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە وتویەتی، گفتوگۆكانی نێوان سعودیەو ئێران بە ئامانجی كەمكردنەوەی گرژییەكانن لە ناوچەكە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هێشتا زوە بڕیار لەسەر ئەنجامی گفتوگۆكان بدەن، وڵاتەكەی دەیەوێت گۆڕانكاری لە رەفتارەكاندا ببینێت.

وتوشیەتی، هیوادارین گفتوگۆكان ئەنجامیان هەبێت بەڵام هێشتا زوە بگەینە هیچ ئەنجامگیرییەكی دیاریكراو.

بەم دواییانە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردبوەوە كە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سعودیە، مانگی رابردو، گفتوگۆو دیداری نهێنی لەگەڵ بەرپرسێكی باڵای ئەمنی ئێرانی لە بەغدا ئەنجامداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×