فاینانشێل تایمز: كوردستان بەرەو ستەمكاریی دەڕوات
  2021-05-11       849       

ئا: ئاوێنه‌

 

گۆڤاری (فاینانشێل تایمز)ی بەریتانی ڕه‌خنه‌ی‌ توند ئاراسته‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات‌و لەباره‌ی‌ كه‌یسی‌ دەستگیركراوانی بادینانه‌وه‌ ده‌ڵێت، "كوردستان بەرەو ستەمكاریی دەڕوات.. باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد دەڵێ بەچڕی چاودێری دۆسیەی گیراوەكان دەكات، بەڵام هەڵوێستی ئەمریكا هێشتا نەگەیشتۆتە ئەوەی رەخنە ئاڕاستەی هاوپەیمانە هەرێمییەكەی بكات (حكومەتی هەرێمی كوردستان)."

گۆڤاره‌كه‌ لەراپۆرتێكدا باس لەدەستگیركراوانی بادینان ده‌كات‌و نوسیویەتی، "كوردستان بەرەو ستەمكاریی دەڕوات.. هاوپەیمانێكی خۆرئاوا بیری دیموكراسی پشتوگوێ دەخات.. باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد دەڵێ بەچڕی چاودێری دۆسیەی گیراوەكان دەكات، بەڵام هەڵوێستی ئەمریكا هێشتا نەگەیشتۆتە ئەوەی رەخنە ئاڕاستەی هاوپەیمانە هەرێمییەكەی بكات.. گرتنی ئەو رۆژنامەنوس‌و چالاكوانانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئیدانە كرا، ئەمەش شتێكی دەگمەن بوو، تیشك خرایەسەر رۆشتنی ئەم نیمچە دەوڵەتە بەرەو ستەمكاریی."

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ كوردستانی عێراق بەهۆی ناوچەی دژە فڕینەوە، كە وڵاتانی خۆرئاوا سەپاندی، توانی جۆرێك لە ئۆتۆنۆمی وەربگرێت.. بنەماڵەی بارزانی‌و تاڵەبانی بەهۆی ناوچەی دژەفڕینەوە گەیشتنە لوتكە.. بنەماڵەی بارزانی‌و تاڵەبانی هەژمونیان قوڵبۆتەوە بۆناو بواری بزنس‌و ئاسایش لەناو هەرێمی كوردستاندا.

گۆڤاری (فاینانشێل تایمز)ی بەریتانی نوسیویه‌تی‌، ساڵی 2020 رێكخراوی "فریدۆم هاوس" كە چاودێری مافەكانی مرۆڤ دەكات لەراپۆرتێكدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەركوتكردن‌و تەنگپێهەڵچنینی دژی دەزگاكانی راگەیاندن چڕكردوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەم بانگەشانە رەتدەكەنەوە. 


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×