ئەمریکا بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەری بۆ نەوجەوانان پەسەند كرد
  2021-05-11     
بەرێوەبەرایەتی خۆراک‌و دەرمانی ئەمەریکا (FDA) ڤاکسینی دژ بەکۆڤید-19ی کۆمپانیای دەرمانسازی فایزەر-بایۆنتێکیان بۆ نەوجەوانانی تەمەن 12 بۆ 15 ساڵانیش پەسەند کرد.

ئاوێنه‌: جانێت ودکۆک، به‌رپرسی‌ بەرێوەبەرایەتی خۆراک‌و دەرمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو ڤاکسینە سەلامەت‌و کاریگەرە بۆ نەوجەوانانی تەمەن 12 بۆ 15 ساڵان. ڤاکسینەکە پێشتر بۆ کەسانی 16 ساڵ‌و سەروتر پەسەند کرابو.

ڕاشیگەیاندووه‌، "هەنگاوەکەی ئەمڕۆ بۆ پاراستنی نەوجەوانان لەکۆڤید-19 نزیکترمان دەکاتەو لەگەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی‌و کۆتاییهاتن بەپەتاکە."

ڤاکسینەکەی ڤایزەر یەکەم ڤاکسینە لەویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ نەوجەوانان پەسەند بکرێت. پەسەند کردنی ئەم ڤاکسینە لەکاتێکدایە کاربەدەستانی ئەمریکا هەوڵدەدەن زۆرترین کەس لەوڵاته‌كه‌یان دژ بەڤایرۆسەکە بکوترێن‌و ئەم هەنگاوەش ڕەنگە ببێتە هۆی کوتانی ملیۆنان خوێندکاری ناوەندی‌و دواناوەندی بەر لەدەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لەپایزی ئەم ساڵ.

شارەزایانی تەندروستی دەڵێن لەکاتێکدا منداڵان خۆیان بەتوندی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابن‌و لەهەندێک باردا ڕەنگە هەر هەستیشی پێنەکرێت، بەڵام ڤایرۆسەکە بۆ کەسانی تر دەگوازنەوە.

لەمانگی سێدا کۆمپانیای فایزەر ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەی لەسەر زیاتر لە 2 هەزار نەوجەوانی 12 بۆ 15 ساڵ بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو ئەنجامانە هیچ کام لەوانەی بەتەواوەتی ڤاکسینەکەیان وەرگرتبو توشی کۆرۆنا نەبون و کەسیشیان کێشەیەکی ئەوتۆیان بەهۆی ڤاکسینەکەوە بۆ دروست نەبووە.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×