کۆمەڵە چیرۆکی "مردن لە مەیخانەیەكی كۆندا" بڵاودەبێتەوە
  2019-05-05       2281       

ئا: ئاوێنە

 

"مردن لە مەیخانەیەكی كۆندا"، چوارەم كتێبی "نەجات نوری"یە، كە وەكو كۆمەڵە چیرۆك بڵاودەكرێتەوە، كتێبەكە "11 چیرۆكی نوێ" لەخۆدەگرێت‌و دوو سەد لاپەڕەیە‌و لەلایەن ناوەندی ساراوە چاپكراوە.

 

نەجات نوری لەپەیوەندییەکدا بەئاوێنەی راگەیاند "تێكڕا چیرۆكەكان لەماوەی ئەم دوو سێ ساڵەدا نوسیومن، لەقوڵایی چیرۆكەكاندا دەیان پرسیارو روداو‌و مەرگەسات بوونیان هەیە‌و دەكرێ ببنە چیرۆكی هەموو ئەو مرۆڤانەی كە هەست دەكەن خۆیان لە پاڵەوانی چیرۆكەكانن، چیرۆكی ئەو ئینسانانەن كە بەدەم رۆژگاری نەهاتی‌و وەڵامە ون بۆكانەوە ژیاون". 

 

نەجات وتیشی "زۆربەی چیرۆکەکان لەرۆحی خۆمەوە نزیكن‌و دەبنە بەشێك لەبونی خۆم. چیرۆكەكان هەڵگری ئەو مانایانەن كە خۆم بەشوێنیاندا دەگەڕێم‌و رەنگە درەنگ وەڵامی ئەو مانایانە بدۆزمەوە، بەهیوام خوێنەرانیش بتوانن بەشوێن كۆدو ماناكانی چیرۆكەكاندا بگەڕێن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×