تەندروستی هه‌رێم: ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشیی کەڕوی ڕەش کراوە
  2021-06-01       1909       
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ئاشکرای ده‌كات كه‌ حکومەتی ھەرێم چاودێریی ڕەوشی‌ نەخۆشیی کەڕوی ڕەش دەکات‌و ئامادەکاریش بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییەکە کراوە.

ئاوێنه‌: ئێوارەی‌ ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە كه‌ نەخۆشێکی‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب لەشاری سلێمانی بەنەخۆشیی کەڕوی ڕەش گیانی لەدەستداوە کە پێشتر لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکاندا بووە.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بەماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووه‌، "بڵاوبوونەوەی کەڕووی ڕەش لە عێراق ھێشتا بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام چەند حاڵەتێک تۆمار کراون، ئێمە لە وەزارەتی تەندروستی چاودێریی ڕەوشەکە دەکەین و ھەموو ئامادەکارییەکیش کراوە لەلایەن تەندروستییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کەڕووی ڕەش."

لەبارەی ھۆکارەکانی پەیدابوونی کەڕووی ڕەشەوە د، ئاسۆ حەوێزی ده‌ڵێت، "ھۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دیار نییە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەکرێت، ھێشتا زۆر پشتڕاست نین کە پاشماوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، واتە ئەوانەی پێشتر تووشی کۆرۆنا بوونە، تووشی ھەمان نەخۆشی کەڕووی ڕەش دەبن."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×