2019-05-09   2651     
هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر دۆشاوی خورما له ناو عه‌لوه‌ی سلێمانیدا گرت كه له‌روی پێكهاته‌وه تێكچووه و هه‌ندێك له تهنهكهكانیش ژه‌نگیان كردووه. دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه به‌هیچ جۆرێك شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: به‌پێی راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌و دۆشاوی خورمایه (187) ته‌نه‌كه‌ی (16) كیلۆگرامی بووه، كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی سێ تۆنه و له جۆری (المواسم)ه. دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشه‌وه له‌ناو عه‌لوه‌ی سلێمانیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه شیاوی خواردن نییه و ناكرێت به هاوڵاتیان بفرۆشرێت.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی به‌كارهێنانیشی چه‌ند رۆژێكی ماوه، به‌ڵام تهنهكهكانی قوپاون و ژه‌نگیان كردووه و له‌رووی پێكهاته‌وه دۆشاوه‌كه تێكچووه، دواتریش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو براوه.