چارەسەری پلازما
  2019-05-09     

چارەسەری پلازما، بریتیە لە بەكارهێنانی پلازمای دەوڵەمەند بە خەپلەكانی خوێن كە لە خوێندایە، بۆ هاندانی گەشەی شانە و خانەكانی پێست، ئەمەش وادەكات پێست نوێبێتەوە و رونتر و گەنجتر دەربكەوێت.


ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: د. ئەیوب عبدول حمە پسپۆری نەخۆشییەكانی پێست و جوانكاری و لەیزەر بۆ سایتی "تەندروستی" ڕایگەیاند: خوێن پێكدێ لەخرۆكەی سپی، خرۆكەی سور، پلازما، خەپلەكانی خوێن، بۆ ئەم چارەسەرە ئێمە خوێنی نەخۆشەكە وەرئەگرین و ئەیكەینە تیوبێكی تایبەتی كە مادەی دژەمەین و فاكتەری گەشەی تێدایە، پاشان ئەخرێتە نێو ئامێری سێنتێرفیوج بۆ ماوەی ٨ بۆ ١٠ خولەك بە مەبەستی جیاكردنەوەی خانەكانی خوێن و پلازما و خەپلەكانی خوێن، پاش سڕكردنی روخسار بە كرێمێكی تایبەت، پلازمای دەوڵەمەند بە خەپلەكانی خوێن لە رێی سرنجی ئینسۆلین و ئامێری دێرما پێن-Dermapen، ئەدرێتەوە لە پێست ئەمەش هانی گەشەی كۆلاجین و نوێبونەوەی خانەكانی پێستی روخسار ئەدات.


دەربارەی زیان و مەترسی وەها ڕێگەیەكی جوانكاری ئەو پزیشكە پسپۆڕە دەڵێت:" لەبەر ئەوەی چارەسەری پلازما بەكارهێنانەوەی خوێنی سروشتی خۆتە، بێ زیان و مەترسی یە، مرۆڤ كاتێ ئەگاتە تەمەنی ٣٠ ساڵی پێستی روخساری ماندوو دەبێ و تێكدەچێت، لە رێی چارەسەری پلازماوە ئەتوانرێ تا ئاستێك رەنگی پێست یەك بخرێتەوە و روخسار توند ببێتەوە".


لەبارەی مەبەستی بەكارهێنانەكانیەوە دەشڵێت:"بۆ ئەم مەبەستانە بەكاردێت جوانكاری پێستی روخسار، لابردنی ئاسەواری زیپكە و سوتاوی، لابردنی پەڵە و كونیلەكانی سەر پێست، هەروەها بۆ چارەسەری هەڵوەرینی موو و بەهێزكردنەوەی، ... هتد".


د.ئەیوب جەختیشیكردەوە، ئەوەی چارەسەر بە بۆتۆكس و فیلەر لەگەڵ پلازما جیا دەكاتەوە ئەوەیە ڕاستەوخۆ دوای بەكارهێنانی فیلەر بۆ بۆڵدكردنی لێو یا پركردنەوەی خەت و چاڵی روخسار، مرۆڤ هەست بە گۆڕانكاری دەكات، یان چەند ڕۆژێك دوای بەكارهێنانی بۆتۆكسەكە هەست بە گۆڕانكاری دەكات، بەڵام پلازما پێویستی بە كات هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی دەربكەوێت و پێویستە لە ماوەی یەك ساڵدا وەكو مانەوەی چارەسەر Maintenance therapy دوو جار پلازما بۆ پێست بكرێت و دەتوانرێت ئەم چارەسەرە بۆ پیاوان و خانمان بەكاربهێنرێت.
ڕونیشیكردەوە كەوا، ئەنجامی كۆتایی ئەم ڕێگە جوانكارییە لە دوای (٤-٥) مانگ دەردەكەوێت و بە تێپەڕینی كات زیاتر دەبێت، بۆ دەستكەوتنی ئەنجامێكی باشیش پێویستە (٣) جەلسە ئەم چارەسەرە دووبارەبكرێتەوە، ماوەی نێوان جەلسەكان ( ٣ بۆ ٤ ) هەفتەیە، بەڵام بۆ هەڵوەرینی موو نزكەی ٦ جەلسەی پێیوستە و ماوەی نێوانیان ٤ هەفتەیە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×