تاڵیبان: ده‌مانه‌وێت دەیانەوێت پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ تورکیا هەبێت
  2021-07-20       583       

بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ تورکیا هەبێت لەدەرەوەی چەک و شەڕ.

ئاوێنه‌: زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، وەک وڵاتێکی دراوسێ و برا، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ تورکیا هەبێت، کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بێت.

ئەو قسانەی وتەبێژەکەی تاڵیبان لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تاڵیبان هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی تورکیای لە ئەفغانستان کرد، ئەگەر بێتوو لەو وڵاتە نەکشێنەوە.

زەبیحوڵای موجاهید دەشڵێت "دەمانەوێت تورکیا لەڕێگەی ئەندازیار، پزیشک، زانا و بازرگانەوە بێتە ئەفغانستان، نەک لەڕێگەی چەک و جەنگەوە".

وتەبێژەکەی تاڵیبان باسی لەوەشکردوو. لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا تورکیا و ئەفغانستان لە پەیوەندییەکی باشدا نەبوون، بەوپێیەی تورکیا بەشێکە لە ناتۆ، بوونی سەربازی ئەو وڵاتەش لە ئەفغانستان، دەستوەردانە لە کاروباری ئەفغانییەکان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×