سپییكردنەوەی ددان لەماڵەوە
  2019-05-16     

 

مرۆڤ بەهۆكاری جیاجیا ددانی تووشی پیسبوون و زەردبوون دەبێت و بەهۆیەوە ناچاردەبێت هەویری ددانی تایبەت و سپیكەرەوەی دروستكراو بەكاربهێنێت یاخود سەردانی پزیشكی ددان بكات بۆ پاككردنەوەی ، بەڵام لەهەمانكاتدا چەند رێگایەكی ئاسان هەیە بۆ سپیكردنەوەی ددان بەشێوەیەكی سروشتی لەماڵەوە ئەوانیش بریتین لە:


* بیكاربۆناتی سۆدیۆم (Baking Soda): بەكارهێنانی ئەم ماددەیە بژاردەیەكی باشە بۆ سپیكردنەوەی ددان و دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو بەكتریایە بەهۆكاری گۆڕینی رەنگی ددان دادەنرێت و رێنوێنی دەدرێت ئەم ماددەیە سێ رۆژ زیاتر لەهەفتەیەكدا بەكار نەهێنرێت.


* سركەی سێو: توانای سپیكردنەوەی ددانی هەیە بەهۆی ئەوەی ترشەڵۆكی (Acetic acid) ی تێدایە و توانای لەناوبردنی بەكتریای سەر ددانی هەیە و رێنوێنی دەدرێت ئەم سركەیە بەئاو روون بكرێتەوە و بۆماوەی چەند خولەكێك غەرغەرەی پێ بكرێت و دواتر دەم بەئاو بشۆرێت و هەروەها نابێت زیادەڕوەی بكرێت لە بەكارهێنانی چونكە دەبێتە هۆی لەناوبردنی مینای ددان.


* زەیت: بەرێگایەكی چالاك بۆ پاككردنەوەی ددان دادەنرێت و برێكی زۆر ترشەڵۆكی لوریكی تێدایە كە هێوركەرەوەیە و دژە هەوكردنە ،چەوركردنی ددان بەزەیت بەتایبەت زەیتی گوێزی هیندی دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەكتریا و شیكردنەوەی ماددە زیان بەخشەكان.

* خەڵوز: ئەم ماددەیە توانای هەڵمژینی زۆرە و دەبێتە هۆی شیكردنەوەی ئەو ماددانەی دەبنە هۆی گۆڕینی رەنگی ددان و دەكرێت بەهاڕاوەیی بخرێتە سەر فڵچە و ددانی پێ بشۆرێت و دەبێتە هۆی سپیكردنەوەی و نەهێشتنی كاریگەری جگەرەكێشان.


* تێوكڵی میوە: بەكارهێنانی توێكڵی میوەكانی وەك پرتەقاڵ و لیمۆ و سێو و مۆز كاریگەری باشی هەیە لەسپیكردنەوەی ددان.


* خوێ: بەكارهێنانی خوێ بۆ سپیكردنەوەی ددان رێگایەكی باوە و لەكۆنەوە ئەم شێوازە بەكارهێنراوە.



راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×