2019-05-20   1246     
له دوكانێكی گۆشتفرۆشیدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی بێمۆردا گرتووه و سه‌رۆكی لیژنه‌كان هۆشیاری توند ده‌داته گۆشفرۆشه‌كان و ده‌ڵێت؛ شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی دوكانی گۆشتفرۆش و ئه‌وشوێنانه‌ی گۆشتی ئاژه‌ڵ و مریشكی سه‌ربڕاو و مریشكی به‌ستوو به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن ده‌كات و له‌سه‌رپێچیه‌كان ئاگاداریان ده‌كاته‌وه یاخود به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كه‌یانه‌وه سزایان ده‌دات.
وتی؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دووه‌وه پشكنین بۆ گۆشتی دوكانێكی گۆشتفرۆشی كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی و كوشتارگه‌وه پشكنینی بۆ نه‌كراوه و پاش سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كه مۆری نه‌كردوه كه دودەست و دوڕانه و لە یه‌كێك له دوكانەكانی گۆشتفرۆشیدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
وتیشی؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری، ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تیان بۆكاری گۆشتفرۆشی وه‌رگرتووه پێویسته پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی بن، یه‌كێكیش له‌و مه‌رجانه نه‌بونی گۆشتی بێمۆره، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت داده‌خرێت و مۆڵه‌تی كاركردنه‌كه‌شی لێوه‌ر ده‌گیرێته‌وه.
هه‌روه‌ها، ئه‌و گۆشتفرۆشانه‌ی گۆشتی به‌ستوو خاوده‌كه‌نه‌وه و به‌نرخی گۆشتی خۆماڵی و فرێش به هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانیش شوێنه‌كه‌یان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی بەسەرداگیراوه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات؛ لەكاتی هەبوونی گۆشتی بێمۆر له گۆشتفرۆشه‌كاندا یان هه‌رسه‌رپێچییه‌كی تر، لەڕێی ژمارە (07708677777) یاخود تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لاپەڕەی فەرمی (قائیمقامیەتی سلێمانی)ەوە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.