دەست بەسەر بڕێكی زۆر هەنگویندا دەگیرێت كە دوای لە پشكنینی تاقیگەیی دەرنەچووە و بریاری لەناوبردنی دەدرێت.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: لەلایەن ئاسایشی ئابوری سلێمانیەوە، زانیاری لەبارەی بڕێكی زۆر هەنگوینی قەدەغەكراو درایە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لیژنەكان دەست بەسەر بڕێكی زۆر هەنگوینی شانەداری ئێرانی لەجۆری (سهند)دا دەگیرێت كە هاوردەكردنی هەنگوینی شانەدار بەپێی یاسای كەرەنتینەی كشتوكاڵی قەدەغەیە لەبەر ئەوەیمەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشییە گواستراوەكانی لێدەكرێت.
بڕی ئەو هەنگوینەی دەست بەسەردا گیراوەكە هەزار كارتۆنە كەكۆی گشتییەكەی زیاتر لە حەوت تۆنە و لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەكراوە.
هەنگوینەكە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دووجار پشكنینی بۆكراوە هەردوو جارەكە وەڵامەكەی بە نەشیاو بۆ خواردن و بەكار هێنان دراوەتەو، بۆیە بە بریاری قائیمقامی سلێمانی بڕیاری لەناوبردنی لەبارەوە دراوە.