2019-05-21   2277     
رێگری له فرۆشتنی گۆشتی مۆرنه‌كراو ده‌كرێت و لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تیش داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن گۆشتی مۆرنه‌كراو نه‌كڕن.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: ده‌روێش فه‌رج، نوێنه‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ فرۆشتنی گۆشتی مۆرنەكراو یان ئه‌و گۆشته‌ی لەشەقامەكان ده‌فرۆشرێت لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ڤێترنه‌ری و ته‌ندروستیه‌وه مۆڵەتی پێدراو نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیان به تەندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
وتی؛ رۆژانه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سه‌ردانی سه‌رجه‌م گۆشتفرۆشه‌كانی ناوبازاڕ ده‌كرێت تا دڵنیابنه‌وه له‌نه‌بونی گۆشتی مۆرنه‌كراوه، هه‌ر دوكانێك گۆشتی مۆرنه‌كراو بفرۆشێت شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ده‌رباره‌ی هه‌بونی گۆشتی به‌ستوو له دوكانی گۆشفرۆشه‌كان ده‌روێش فه‌رج وتیشی؛ ئه‌و دوكانانه‌ی گۆشتی به‌ستوو خاوده‌كه‌نه‌وه و پاشان به‌نرخی گۆشتی خۆماڵی به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن، فێڵی بازرگانیه‌و یاسا رێكاری سزادانیانی داناوه له‌به‌ر ئه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌و دوكان و شوێنانه روبه‌ری یاسا ده‌كاته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بازاڕكردن و دابینكردنی پێدوایستیه‌كانی رۆژانه‌یاندا گۆشتی مۆرنه‌كراو یاخود گۆشتی شەقام و شاڕێكان نه‌كڕن چونكه مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات، له‌كاتی هه‌بونیدا لیژنه هاوبه‌ه‌شكان ئاگاداربكه‌نه‌وه.