ویلایه‌تی نیوۆرك یه‌كه‌م ویلایه‌ت ده‌بێت كه رێگری له فرۆشتنی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی e-cigarettesو نێرگه‌له و هه‌مو پێداویستییه‌كانی ده‌كات.
ئاوێنە، لوقمان غەفور: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی و نێرگه‌له چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكاشی گرتۆته‌وه، به‌ڵام ویلایه‌تی نیۆرك دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی پرۆژه‌یه‌یاسایه‌كی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌كه و ئه‌نجومه‌نی پیران كردووه تا رێگری له فرۆشتنی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی و نێرگه‌له بكه‌ن، ئه‌وانیش پرۆژه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه و ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
د. مۆریس رابینۆڤیچ سه‌رۆكی به‌شی منداڵان له‌شاری بلینیڤیۆ له‌نیوۆرك ده‌ڵێت، دیارده‌یه‌كی باوی هه‌ڵه‌یه كه تائێستا ترسه له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ئالوده‌بوونی به‌كارهێنه‌رانی، وتیشی: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له ده‌ستبه‌رداربوونی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی و نێرگه‌له تا ئاستی به‌كارنه‌هێنانی ته‌نیا مه‌به‌ست پاراستنی ته‌ندروستی گه‌نجه‌كانه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی نیوز 12