زیانەكانی بەركەوتنی تیشكی خۆر
  2019-05-22     

تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زیادكردنی میلانیی پێست یان رەش بوون و تۆخبوونەوەی پیست و ئەوە لە 24 كاتژمێری یەكەم لەگەڵ بەركەوتنی هەتاو دروست دەبێت لەدوای 72 كاتژمێر وردە وردە رەنگەكە بەردەوامی دەبێت، بەردەوامی بەركەوتنی تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دروست بوونی شێرپەنجەی پێست.


ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: د.سایە سامی سابیر پزیشكی پایەبلندی نەخۆشیە كانی پێست لەلێدوانیكدا رایگەیاند  پێویستە هەموان دژە خۆر بەكار بهێنن بۆ خۆپارێزی لەتیشكی و خۆرو كاریگەریەكانی لەسەر پێست، بە تایبەت بۆ ئەوانەی دەمو چاویان پەڵەی هەیە.


روونیكردەوە: تیشكی خۆر دەبێتە هۆی پیربوون و چرچ بوونی پێست، هەروەها سوربونەوە و گۆڕانی رەنگی پێست و تەنكبوونەوە و  لاواز بوونی مولولەكانی خوێن و هەندێ جار ناشیرین بونیش روو دەدات.


وتیشی: ئەو كەسانەی زۆرترین كات لەبەر خۆرن مەترسی تووش بوونیان هەیە بەشێرپەنجەی پێست، بەتایبەت ئەوانەی خەریكی كشتوكاڵن،  پێویستە ئەم رێنمایانە جێبەجێ بكەن:


- بەردەوام بەكارهێنانی دژە خۆر.

- خۆپاراستن لەهەتاو هەرچەندە دژە خۆریش بەكاربهێنن.

-بەكارهێنانی جلی قۆڵ درێژ و داپۆشراو لە پێناو سەلامەتی پێست.


زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×