هونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دواییکرد
  2021-08-17       543       

دوای ئەوەی شەوی رابردوو هونەرمەند سەلام کۆیی تووشی جەڵتەی مێشک بوو و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر کرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوبراو لەتەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئاوێنه‌: شەوی رابردوو 16-8-2021 هونەرمەند سەلام کۆیی تووشی جەڵتەی مێشک بوو و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر کرا، ئەو کات خانەوادەکەی رایانگەیاند، تائێستا روون نییە تەندروستی چۆنە، بەڵام توانای قسەکردنی نەماوە.

هونەرمەند سەلام کۆیی ساڵی 1955 لەدایکبووە، سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوو دەستی بەکاری هونەری کردووە، نزیکەی 50 ساڵە لە بواری نواندندا کار و بەرهەمی هەیە. 

بەناوبانگترین ئەو کارانەی کە سەلام کۆیی بەشداری تێدا کردووە، درامای 'هەبوو نەبوو' و 'تاپۆ هەقی چییە'، کە لەوەی دواییان رۆڵی حاجییەکی چاوچنۆک و رەزیل و فێڵبازی بەناوی 'حاجی یادگار' بینیوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×