لەسەر گرتەیەكی ڤیدیۆیی تەندروستی سلێمانی رونكردنەوە دەدات، ئاماژەبەوەش دەكات 2 رۆژە ڤیدیۆیەك بڵاوبوەتەوە كەباس لەچۆنیەتی دروستكردنی شەربەتی هەنار دەكات.
ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندوە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار دەکەینەوە ماوەی دو ڕوژە ڤیدۆیەک بڵاوبۆتەوە باس لە چۆنیەتی دروستكردنی شەربەتی هەنار دەكات، دەشڵێت "بە پێوستمان زانی لێره‌وه راستیه‌كه‌تان بۆ به‌یان بكه‌ین ئەو ڤیدۆییە لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیە".
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌پێناو راستیه‌كان و ته‌ندروستی هه‌موان
هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار دەکەینەوە ماوەی دووڕوژە ڤیدۆیەک بڵاوبۆتەوە باس لە چۆنێتی دروستکردنی شەربەتی هەناردەکات .
بە پێوستمان زانی لێره‌وه راستیه‌كه‌تان بۆ به‌یان بكه‌ین ئەو ڤیدۆییە لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیە، به‌ڵكو شوێنێكی تره‌و دورو نزیك سنوری پاریزگای سلێمانیش نیه، دڵنیاتان دەکەینەوە تیمەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی چاودێریان چڕتر کردۆتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا، هیچ جۆره ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نه‌گیراوه و بڵاو نه‌بوه‌ته‌وه، بۆدڵنیای بەرێزتان لە چەند ڕۆژی رابردوو دە ست گیراوە بە سە ربڕی (1500)لیتر شەربەت کە بەشێوەیە کی ناتەندروست دروست ده‌كرا.
لێره‌وه سوپاسی خەم خۆری خە ڵکی شاری سلێمانی خۆشەویست دەکە ین هه موو کات هاوکاری تیمە کانی چاودێری تەندروستی بوون بۆپاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان
داوالە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکە ین لە بونی هه ر دیاردەیە کی هاوشێوە ئاگاداری تیمە کانی چاودێری به‌ێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بكه‌ن.
تیمه‌كانی چاودێری به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی/ خۆپاراستن.