ئەمریكا بۆ ئێران: كاتی زۆرت لەبەردەست نییە
  2021-09-04       730       


نێردراوی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ڕایدەگەیەنێت: ناتوانین كاتێكی زۆر چاوەڕێی ئێران بكەین.

ئاوێنه‌: ڕۆبێرت مالی نێردراوی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند: ناتوانین كاتێكی زۆر چاوەڕێ بكەین بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكە.

ڕۆبێرت مالی وتیشی، ئەگەر ئێران بەو شێوەیە بەردەوام بێت لە پێشكەوتنەكانی لە بواری ئەتۆمی و بگات بە ئاستێكی بەرز ئەوا گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی بێ بەها دەبێت بۆ ئەمریكا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمریكا ئامادەی گفتوگۆكردنە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكە و گەیشتن بە ئەنجامێكی باش.

نێردراوی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە زیندوو نەكرێتەوە ئەوا ئەمریكا بیر لە ڕێككەوتنێكی تر دەكاتەوە كە تا ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت، یان سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×