لیژنەی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەنجومەنی پارێزگا، رایگهیاند كاردهكهن بۆ رێگریكردن لهپڕۆسهی
بهرزبونهوهی نائاسایی نرخی دهرمان لهبهرامبهر ههوڵی وهزارهتی تهندروستی
و لقی سلێمانی سهندیكاری دهرمانسازاندا كه بهمهرامی یهكخستن و جێگیركردنی
نرخی دهرمان، نرخی دهرمانیان بهرزكردۆتهوه.
ئاوێنه: لیژنهكه له نوسراوێكدا كه ئاڕاستهی جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی
پارێزگای سلێمانی كردوه، رایگهیاندوه"ئێمە وەکو ئەندامانی
ئەنجومەن بەهاوکاری ڕاوێژکارانی خۆبەخشی پسپۆری دەرمانسازی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی
پارێزگای سلێمانی ڕێگری دەکەین لە پڕۆسەی بەرزبونەوەی نائاسایی نرخی دەرمان لە پارێزگای
سلێمانی لەبەرامبەر هەوڵی وەزارەتی تەندروستی و لقی سلێمانی سەندیکای دەرمانسازان کە
بە مەرامی یەکخستن و جێگیرکردنی نرخی دەرمان نرخی دەرمانیان بەرزکردۆتەوە."
لیژنهكه لهنوسراوهكهدا پڕۆژهیهكی بۆ چارهسهركردنی
گرفتی بهرزبونهوهی نرخی دهرمان و چارهسهری جێگیركردن و یهكخستنی نرخی دهرمان
خستۆتهڕو كه لهڕێگهی ئهنجومهنی پارێزگاوه ئاڕاستهی وهزارهتی تهندروستی
و سهندیكای دهرمانسازانی كردوه.
ههروهك لیژنهكه لهنوسراوهكهیدا هێمای بۆ ئهوهش
كردوه كه "ئەو نرخەی ئێستا وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازان دیاریان
کردوە دوقاتی ئەم پڕۆژەیەیەی لیژنەکەی ئێمەیه، لەبەرئەوە هەتاکو نرخەکانی وەزارەت
نەخەینە بەرچاومان کە بەشێوەی CD داویانە بەهەمو کۆگاو دەرمانخانەیەک
ئەوا لەوەیە زۆرباش هەم پڕۆژەکەو هەم ڕونکردنەوەکانمان ڕونترنەبنەوە."
دهقی نوسراوهكه...
بەڕێز/ جێگری سەرۆکی ئەنجومەن
ئێمە وەکو ئەندامانی ئەنجومەن بەهاوکاری ڕاوێژکارانی خۆبەخشی
پسپۆری دەرمانسازی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕێگری دەکەین لە پڕۆسەی
بەرزبونەوەی نائاسایی نرخی دەرمان لە پارێزگای سلێمانی لەبەرامبەر هەوڵی وەزارەتی تەندروستی
و لقی سلێمانی سەندیکای دەرمانسازان کە بە مەرامی یەکخستن و جێگیرکردنی نرخی دەرمان
نرخی دەرمانیان بەرزکردۆتەوە، ئێمە ئەم نوسراوە لەڕێگەی ئەنجومەنی پارێزگاوە ئاڕاستەی
وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازان کردوە کە پڕۆژەیەکی زانستیسە بۆ چارەسەری
گرفتی بەرزبونەوەی نرخی دەرمان و لەهەمانکاتیشدا پڕۆژەی چارەسەری جێگیرکردن و یەکخستنی
نرخی دەرمانە
لەگەڵ ڕێزدا
/پڕۆژەی چارەسەر
یەکەم : سەرەتا سودی جێگیرکردنی نرخی دەرمان دەخەینەڕو:
ٲ / نەهێشتنی دڵەڕاوکێی هاوڵاتیان لەسەر نرخی دەرمان.
ب/ نەخۆش لەهەر شوێنێک بێت دەرمانی بەهەمان نرخ دەست دەکەوێت.
ج/ کەمبونەوەی ڕێککەوتنی نێوان هەندێ لە پزیشکان دەرمانخانەکان
و کۆمپانیاکانی دەرمان.
د/ کەمبونەوەو ئاشکراکردنی بازاڕی قاچاخ.
هه/ نەمانی (بۆنەس) کەدەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە قۆرخکاری.
دوەم / بۆجێگیرکردنی نرخی دەرمان دەبێت لە پێشدا ئەم زەمینەسازیانەی
خوارەوەی بۆ بکرێت ،چونکە جێگیرکردنی دەرمان بەدو شێواز دەبێت لەوانەش:
۱/ لەسەر ئاستی هەرێم لەڕێگای وەزارەتی تەندروستی
یەوە کە ئاشکرایە لەماوەی دەستیان دایە بەڵام تیایدا سەرکەوتو نەبون.
۲/ لەسەر ئاستی پارێزگا لەڕێگەی سەندیکای دەرمانسازان
بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کەلەئێستادا دەستیان پێکردوە بەڵام ناڕەزای زۆری
لێکەوتۆتەوە لەسەر ئاستی گشتی.
زەمینە سازیەکان:
۱/ دەبێت دەرمانخانە تەنها لەکۆگای دەرمان ، دەرمان
بکڕێت بەپێچەوانەوە دەبێت بەسزای ماددی سزا بدرێت و تا دەگاتە ڕادەی داخستن.
۲/ لیژنە هاوبەشەکانی نێوان قایمقامیەت و تەندروستی
و سەندیکا بۆ بەدواداچون بەبەردەوامی هەبێت بۆ چاودێری.
۳/ دەبێت پێگەی ئەلکترۆنی و ژمارەی تلفۆن هەبێت
بۆ گەیاندنی ڕاستەوخۆی سکاڵای هاوڵاتیان کەدەبلتە چاودێری دوەم بەسەر پڕۆسەکەوە.
٤/ نەهێشتنی (بۆنەس) ئەویش بەجۆرێک دەبێت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی
تەندروستی یان وەزارەتەوە کۆمپانیاکانی دەرمان ناچاربکرێن بەکەمکردنەوەی تێکڕای نرخی
دەرمانەکان.
سێ یەم :ڕونکرونەوەیەک لەسەر سیستەمی (بۆنەس)
لاتان ئاشکرابێت کە سیستەمی (بۆنەس) تەنها خزمەت بە کۆمپانیاکانی
دەرمان دەکات و کێبڕکێیەکی ناتەندروست بۆقۆرخکاری دروست دەکات لەکاتێکدا کۆمپانیاکان
بەونرخەی خۆی مەبەستێتی یان گرانتر لەنرخی خۆی دەیفرۆشێت ،کەئەمەش جیاوازی نرخ لە دەرمانەکان
دروست دەکات و دڵەڕاوکێ و پشێوی دەنێتەوە.
ئێمە لەم پڕۆژەیەدا نمونەیەک لەسەر(بۆنەس) بۆ بەرچاوڕونی
هەموان باسدەکەین کە دەیسەلمێنین (بۆنەس ) نرخ هەرزان ناکات:
بۆ نم/ نرخی دەرمانی A بۆفرۆشتن لەکۆمپانیاوە لەبنەڕەتدا ۱۸۰۰۰هەزار دینارە،،
بەڵام پاش دانانی سیستەمی (بۆنەس) لەلایەن کۆمپانیاوە بۆدەرمانی A نرخەکە بەرزدەکاتەوە بۆ (۲۰٫۰۰۰) دینار
بەمەش مەرج دادەنێت هەر دەرمانخانەیەک یان هەر پزیشکێک بتوانێت
بڕی (۱۰۰۰) هەزار دانە لەدەرمانی A بفرۆشێت لەماوەی یەک مانگدا ئەوا ٪۱۰ بۆنەس وەردەگرێت
بەدو شێواز، یان:
۱/ ٪۱۰ ئەو هەزار دانەی
دەرمانی A دەداتە دەرمان خانەکە بەدیاری.
۲/٪۱۰ نرخ بۆ دەرمانخانە
کەمدەکاتەوە بۆ دەرمانی A
بەهەردو شێوازەکە هەمان ئەو نرخەی دەرمانی A دەردەچێت کە کۆمپانیا لە بنەڕەتدا
بۆ فرۆشتن داینابو کە (۱۸۰۰۰) دینارە.
بەڵام هەر دەرمانخانەیەک کەمتر لە (۱۰۰۰) دانە بفرۆشێت بۆنەس
وەرناگرێت کەواتە نرخی دەرمان بە (۲۰٫۰۰۰) دینار دەمێنێتەوە
لەو دەرمانخانەیە، کە بەمەش کۆمپانیا بەسیستەمی بۆنەس نرخی دەرمان گرانتر دەکات لە
زۆرێک لەدەرمانخانەکان و جیاوازی نڕخ دروست دەکات.
چوارەم:
شێوازی جێگیرکردنی نرخ دەبێت بەم شێوازە بێت:
۱/ نرخی ئەو دەرمانانەی لەنێوان ٥۰ دینار بۆ ٥۰۰ دیاربێت، ٪٦۰ سودی بخرێتەسەر.
۲/ / نرخی ئەو دەرمانانەی لەنێوان زیاتر لە ٥۰۰ دینار بۆ ٥۰۰۰ دینار بێت، ٪٥۰ سودی بخرێتە سەر.
۳ / نرخی ئەو دەرمانانەی لەنێوان زیاتر لە ٥۰۰۰دینار بۆ ۱۰٫۰۰۰دینارە، ٪۳۰ سودی بخرێتە سەر.
٤/ نرخی ئەو دەرمانانەی لەنێوان زیاتر لە ۱۰٫۰۰۰ دینار بۆ ۲٥٫۰۰۰ دینارە ٪۲٥ سودی بخرێتە
سەر.
٥/ نرخی ئەو دەرمانانەی لەنێوان زیاتر لە 25،000 دینار بۆ ۱۰۰٫۰۰۰ دینار بێت، ٪۱٥ سودی بخرێتە
سەر.
٦/ نرخی ئەو دەرمانانەی زیاترن لە ۱۰۰٫۰۰۰ دینار، ٪۱۰ سودی بخرێتە سەر.
لەڕاستیدا ئەو نرخەی ئێستا وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای
دەرمانسازان دیاریان کردوە دوقاتی ئەم پڕۆژەیەیەی لیژنەکەی ئێمەیه، لەبەرئەوە هەتاکو
نرخەکانی وەزارەت نەخەینە بەرچاومان کە بەشێوەی CD داویانە بەهەمو کۆگاو دەرمانخانەیەک ئەوا لەوەیە زۆرباش هەم پڕۆژەکەو هەم
ڕونکردنەوەکانمان ڕونتر نەبنەوە.
لەگەڵ ڕێزدا
لیژنەی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەنجومەنی پارێزگا