2021-09-25 489
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه جارێكی دیكه نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌رێژه‌ی 0.84% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 78.09دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئاوێنه: به‌پێی ئاماری ماڵپه‌ری Oil Price، كه تایبه‌ته به نرخی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی وزه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی 0.84% به‌رزبوه‌وه به 78.09 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی برێنت، نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكاش به‌ریژه‌ی 0.68% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و گه‌یشته 73.98 دۆلار و له‌بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نرخه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان، له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا هاوشێوه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و له‌و ماوه‌یه‌دا 78 دۆلاری تێپه‌ڕنه‌كردوه.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای راگه‌یاندنی كه‌مبونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا، نرخی نه‌وت به رێژه‌ی 1% به‌رزبونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه.
هاوكات به‌وته‌ی شاره‌زایانی بواری وزه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه خواست بۆ سه‌رچاوه‌كانی وزه زۆر بێت و قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی ئه‌مریكا ڕو له كه‌مبونه‌وه بێت، ئه‌وا له چه‌ند رۆژی داهاتودا نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه.