ئا: ئاوێنە
1.خواردن.
خواردنی تەندروست بخۆ دور لەچەوریو شیرینیو سوێری، بەتایبەتی لەگەڵ چونە تەمەنەوە، هەروەها پێویستە لەگەڵ گەورەبونی تەمەنیش زیاتر بایەخ بەخۆراكە روەكیەكان بدرێت.
2.ئۆمیگا 3.
ئەبێتەهۆی كەمكردنەوەی چەوری لە لەشدا. كە هۆكارێكە بۆ زو پیربون، ئۆمیگا 3 لەخواردنی ماسیدا دەست دەكەوێت.
3.خواردنەوەی ئاو.
زیاتر لەدو لیتر خواردنەوەی زۆر پێویستە، لە گەڵ چونە تەمەنەوە پێست زیاتر وشك ئەبێتو پێویستی بەشلەمەنی زیاترە.
4.جوڵەی زیاتر.
هەمو رۆژێك 15 بۆ 20 خولەك بەپێ رێبكە.
5.خواردنی روەك.
هەمیشە ئەو روەكە خۆراكانەی كە لەوەرزە جیاوازەكاندا هەیە بەسودن بۆ مرۆڤ. بۆیە هەمیشە پشت بەخواردنیان ببەستە.
