لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لەپێشانگای "ئانیا" دەستبەسەر برێك لەمادەی پاككەرەوە‌و جوانكاری خانمان دەگیرێت، باس لەوەش دەكات ئەو مەوادانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بری 300 پارچەی پاككەرەوەی وەك شامپۆ، زاهی، سابون، تایت، بۆدرە، مەعجون‌و بۆنن.
ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" لەراگەیەنراوێكیدا قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد بەهۆی بەسەرچونی بەروارو ماوەكانیانەوە دەستیان بەسەر بری 300 پاچەی پاككەرەوەی وەك شامپۆ، زاهی، سابون، تایت، بۆدرە، مەعجون‌وبۆنیان لەناو پێشانگای ئانیا لەشاری سلێمانی كە بەنیازبوە بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت.
دەشڵێت "به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كانیان به‌سه‌رده‌چێت پێكهاته‌كه‌ی له مادده‌یه‌كی سودبه‌خشه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌ك مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و به‌كارهێنه‌ره‌كانی دروست ده‌كات، ته‌واوی ئه‌و ماددانه‌ی له پێشانگای ئانیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".