2021-10-19 566
لەسەر گرانبونی بەنزین، ژمارهیهك پهرلهمانتار داوای بانگهێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان دهكهن بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکات.
ئاوێنه: لەبانگگێشتێکدا کە واژۆی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی، دوو پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی ئازادی لەسەرە و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە تیایدا داوا دەکەن، کە لەسەر پرسی گرانبوونی نرخی بەنزین، غاز و دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات.
نووسراوەکە كه لەلایەن کاوە عەبدولقادر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە دهڵێت، "بەهۆی ئەو قەیرانەی روبەڕوی هاوڵاتیان بووە و نرخی بەنزین و غازی ماڵان گرانبووە و نەوتی سپی ساڵانە بەسەر هاوڵاتیان دابەشناکرێت، بەپێی بڕگەی یەکەم لە مادەی ٦٦ی پەیڕەوی ناوخۆ داوای دانیشتنی تایبەت بەو بابەتە دەکەن."
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان دوو پاڵاوگە هەن بەڵام بەنزین و سوتەمەنی بۆ عێراق دەپاڵێون و کۆمپانیا حزبییەکانی پارتی و یەکێتیش بەنزین لە دەرەوە دەهێنن و بە گران بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن و ماوەی چەند رۆژێکیشە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نرخی بەنزین گرانتر کراوە.