لەگەرمیان بۆ جاری سێیەم پارچەی ژمارەیەك تاوەری كارەبا دەدزرێن
  2021-10-20       341       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ جاری سێیەم لە ناوچەكە پارچەی ژمارەیەك لە تاوەرەكانی هێڵی 33 كەی ڤی كارەبا لەلایەن كەسانی "نەفس نزمەوە" دزراون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە،  لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردودا لەسنوری هەردو قەزای كەلارو ناحیەی سەنگاو، ژمارەیەك تاوەر دزیان لێكراو مەترسی كەوتنیان كەوتە سەر، ئەمڕۆ چوارشەمە لەلایەن كەسانی نەفس نزمەوە لەسنوری ناحیەی ڕزگاری لەنزیك هەردو گوندی (عەبدوڵا قوت و حاجی عەواد) هەستاون بە لێكردنەوەو دزینی پارچەكانی تاوەرەكانی (١٠٦)، (١٠٧)، (١٠٨)، بەمەش مەترسی كەوتنی ئەو تاوەرانە دەكرێت و لەكاتی كەوتنی هەر یەك لەوتاوەرانەدا چەندین شاروشارۆچكە بێ كارەبا دەبن."

جەختیشی كردۆتەوە كە "بەڕێوبەرایەتی گشتیمان لەڕێگای دادگاوە سكاڵای یاسایی تۆماركردوە بۆ دۆزینەوەی بكەرانی ئەو تاوانەو بەسزاگەیاندنیان."

 

زۆرترین بینراو
شاندێکی ئێران لە سلێمانی چونە ناو کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە
بنەماڵەی وەستا حەسەنی كەبابچی باس لە روداوی كوژرانی كوڕەكەیان دەكەن
عەلی باپیر: ئومێدم نەماوە بەرپرسانی گەندەڵ و پۆخەڵی ئەم هەرێمە بتوانن چاك ببن
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیدا ببێته‌ زمانحاڵ و به‌رگریكاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
شاڵاو عەلی عەسکەری: کۆدەنگی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەیە
ته‌لار له‌تیف: زیاتر له‌ 200 ئه‌ندامى كۆنگره‌ پێشنیاریان داوه‌ته‌ لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
بەرهەم مستەفا: مامۆستایان تەنها بۆ موچە دەچنە ناوەندەكانی خوێندن و بایكۆت بەردەوامە
"هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەوێتە سبەینێ یاخود یەکشەممە"
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ و راستییه‌كان ده‌بێت
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×