رێکخراوی چاودێری دەرمانی بەریتانیا بڕیاریدا حەبی مۆلنوپیراڤیر بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکاربھێنرێت
  2021-11-05     
رێکخراوی چاودێری دەرمانی بەریتانیا  بڕیاریدا  حەبی مۆلنوپیراڤیر ( Molnupiravir ) بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربھێنرێت.

ئەو دەرمانە پێشتر بۆ چارەسەری ئەنفلوەنزا بەرھەم ھێنراوە بەلام لێکۆلینەوەیەک بە بەشداری ٧٧٥ تووشبوانی کۆرۆنا دەریخست ئەو دەرمانە زۆر کاریگەرەو مردن و پێویستیبوون بە نەخۆشخانە بە ڕێژەی ٥٠٪‏ کەمدەکاتەوە . دیارە لە چەند مانگی داھاتوو ئەو دەرمانە بە رێژەیەکی زۆر بەکاردەھێنرێت و ئەو کاتە ڕێژەی کاریگەری ئەو دەرمانە زیاتر ئاشکرا دەبێت.

ئاشكرایه بەریتانیا یەکەم وولات بوو  ڤاکسینی کۆرۆنای بەكارهینا ، ئەمجارەش دەستپێشخەریکرد لە ڕێگەپێدان بۆ بەکارھێنانی ئەو دەرمانە. دەبێت ئەوە بگووترێت، کە دەزگای چاودئری دەرمانی بەریتانی ئەگەر دلنیا نەبێت لە کاریگەری و سەلامەتی ھەر دەرمانێک بە ھیج شێوەیەک ڕێگا نادات بەکاربھێنریت . ئەم دەرمانە بە شێوەی حەبەو لە سەرەتای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بەکاردەھێنرێت، دەبێت لە ماوی پێنج ڕۆژی یەکەمی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بەکاربھێنرێت . ئەو حەبە کاریگەری ئەو ئەنزیمە کەمدەکاتەوە، کە دەبێتە ھۆی زیادبوونی ڤایرۆسەکە لە لەشی مرۆڤ ، بەمەش توندوتیژی پەتاکەو مردن کەمدەکاتەوە. لەبەر ئەوەی دەرمانەکە بە شێوەی حەبە و لە رووی کرداریەوە بەکارھێنانی ئاسانەو نەخۆش پێویست ناكات سەردانی نەخۆشخانە بکات.

ھاوشێوەی ئەو دەرمانە ئەمڕۆ کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند دەرمانێکی درووستکردوە بە ناوی پاکسلۆڤید ( Paxlovid ) لێکۆلینەوەکان وا دەردەخەن ئەو حەبە مردن و پێێویستیبوون بە نەخۆشخانە بە رێژەی ٨٩ ٪‏ کەمدەکاتەوە . کۆمپانیای فایزەر داوای لە رێکخراوی دەرمانی ئەمریکا کردووە بۆ ئەوەی ڕێگا بە بەکارھنانی ئەو دەرمانە بدرێت بۆ تووشبوانی کۆرۆنا ، ئەو حەبەش دەبێت لە سەرەتای سەرھەلدانی نیشانەکانی کۆرۆنا بەکاربھێنرێت.

لە ئێستادا ئەوە دەزانین رێژەی تووشبون بە کۆرۆنا لە نێوان ئەو کەسانەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە زۆر کەمە ، بەلام وا دەردەکەوێت بە تێپەربوونی کات کاریگەری ڤاکسینەکان ھەندێک کەمدەبێتەوە، ھەربۆیە تێبینی ئەوەکراوە بەشێکی ئەو نەخۆشانەش، کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە تووشی ھەوکردنی سیەکان دەبن و پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت و ئێمە لە نەخۆشخانەکانی خۆمان بە شێوەیەکی ڕوون ئەو راستیە دەبینین. دەبێت ئەوە بگوترێت تا ئێستا ھیچ داتایەکی یەکلاکەرەوە نیە، کە رێژەی تووشبون بە پەتاکە بە شێوەیەکی توند لەو کەسانەی ھەر دوو ژەمی ڤاکسینینان وەرگرتووە نیشان بدات. لێکۆلینەوەیەکی بچووک لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا ئەوە دەردەخات رێژەی مردن لە نێوان ئەو گرووپەی، کە بە تەواوی ڤاکسین کراون زۆر زۆر کەمە ، تێبینیکراوە مردن زیاتر لە نێوان ئەو کەسانە بووە، کە بە تەمەنن یاخود نەخۆشی تریان ھەیە، وەک بەرزەفشاری خوێن و نەخۆشی شەکرە یا زۆر قەلەون. ھەر بۆیە لەقۆناغی یەکەم ئەو دەرمانە بەو گرووپە لە نەخۆشەکان دەدرێت تەنانەت ئەگەر ڤاکسینیشیان وەرگرتبێت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی مردن. 

کوردستانیانی خۆشەویست دەبێت ئەوە بزانین، کە ئەو دەرمانە نوێیانە جێگای ڤاکسین ناگرێتەوە، بۆیە ھیوادارم خەلک بەردەوام بن لە  وەرگرتنی ڤاکسین، بە تایبەت ئەوانەی بە تەمەنن یان ھەلگری نەخۆشین. ئەوەی بەتەواوی یەکلابۆتەوە لە سەرانسەری جیھان ڤاکسین ڕێژەی مردن بە ھۆی کۆرۆنا یەکجار یەکجار کەمدەکاتەوە.

دکتۆر عارف گۆران
پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی ھەناو
لەندەن
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×