2021-11-14   554     
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" ڕوسیا ده‌بێت فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كۆچبه‌ران له سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵندا.
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تشرینی دووه‌می 2021، لیز ترۆس له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ڕوسیا به ڕونی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌ستۆ گرتوه، ده‌بێت فشار بخاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كۆچبه‌ران و ده‌ستپێكردنی دیالۆگ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌شكرد، "وڵاته‌كه‌ی شان به شان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ناوچه‌كه ده‌وه‌ستێته‌وه و هێزه‌كانیشیان یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵندا ده‌ده‌ن بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی سنور له‌گه‌ڵ بیلاڕوسیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ره‌خنه‌شی له‌مینسك گرت و به‌هه‌ڵكشانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان تۆمه‌تباری كرد و وتی، "ئه‌لیكسانده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕوسیا هۆكاری سه‌ره‌كی دروستكردنی قه‌یرانه‌كه و تێكچونی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه".
ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە نزیكەی پێنج هەزار كۆچبەران گەیشتونەتە سنورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا ماوەنەتەوە.