2021-11-15   463     
بەپێی زانیارییەكان كە لەزاری بەشێك لە كۆچبەرانەوە ئاشكرا كراوە، بەشێك لە ڕێكخراوە خێرخوازییەكان و هاوڵاتیان بەهۆی هاوكاریكردنی كۆچبەرانەوە ڕوبەڕوی زیان بونەتەوە.
ئاوێنە: ماوەی چەند هەفتەیەكە، ژمارەیەكی زۆر لە كۆچبەران ڕێگەی بیلاڕوسیا یان گرتۆتەبەر بەمەبەستی گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپاو لەلایەن پۆڵەنداو ڕێگەی نادرێت ئەو هاوڵاتیانە درێژە بەگەشتەكەیان بدەن و بەو هۆیەوە ژمارەكی زۆر كۆچبەر لە سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا ماونەتەوەو ژیانیان لەمەترسیدایە.
بەمەسەیت هاوكاریكردنی ئەو كۆچبەرانە، تیمێكی خۆبەخشی پزیشكان لەسەر سنوری پۆلەندا ڕۆژانە بۆ هاوكاریكردنی كۆچبەران سەردانیان دەكەن و لەلایەن سەربازانی پۆڵەندا ئۆتومبێلەكانیان زیانی پێدەگەیەندرێت تاوەكو هاوكاری كۆچبەران نەكەن.