تەندروستی عێراق رێگە بەپێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات
  2021-11-30       1783       
ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدرێت بەچه‌ند توێژێك، لەماوەیەکدا کە کەمتر نەبێ لەشەش مانگ لەوەرگرتنی ژەمی دووەم.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی نوسراوی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق، رێگە دەدات بە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا به‌م توێژنه‌:

ئەوانەی نەخۆشی کەمی بەرگری جەستەیان ھەیە.
 ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.
بەتەمەنەکان، ئەوانەی کە تەمەنیان لە سەرو ٦٠ ساڵەوەیە.
ئەوانەی لە دامەزراوە تەندروستییەکان کار دەکەن.

لەنوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی روونکراوەتەوە، ئەو ڤاکسینەی بەکاردەهێنرێت دەبێ لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەسند کرابێت، هەروەها گرفت نییە ئەگەر کەسێک دوو ژەمی ڤاکسینی پێشتر جۆرێکی بەکارهێنابێت و سێیەم ژەم جۆرێکی دیکە بەکاربێنێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاندووە، نابێ نێوانی ژەمی دووەم و سێیەمی پێدانی ڤاکسین لە شەش مانگ کەمتربێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×