لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی 2%ی بەهاکەی لەدەستدا
  2021-12-29       1230       

سەرەڕای بەرزبونەوەی بەهای لیرەی تورکی لەماوەی هەفتەی رابردودا، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە 2%ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستدا، شارەزایانی ئابوریش پێشبینی دەکەن هەڵاوسانی ئابوری لەتورکیا بۆ 30% بەرزببێتەوە.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی 2%ی بەهاکەی لەدەستدا و 100 دۆلار بە 1208 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەفتەی رابردو بەهای لیرەی تورکی بەنزیکەی نیوەی بەهاکەی بەدەستهێنایەوە دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا، سیاسەتی پشتیوانی دارایی و گۆڕانکاری ئابوری لە وڵاتەکەیدا راگەیاند بەپشتیوانی دەوڵەت.

لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوامە لە دڵنیایی دان بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە باشترکردنی دۆخی دارایی و دەڵێت “هه‌مومان پێکەوە له‌ هاوینی داهاتودا ده‌بینین كه‌ ئابوریی وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نینه‌ قۆناغێکی باش”.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×