وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، هێزەکانیان لەسوریا لەچوارچێوەی مافی بەرگری وەڵامی هەڕەشەکان دەدەنەوە کە لەلایەن گروپەکانی نزیک لەئێرانەوە روبەڕویان دەبێتەوە.
جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن" بە ماڵپەڕی (سکای نیوز عەرەبیە)ی راگەیاندوە، "هێزەکانمان لەسوریا لەچوارچێوەی مافی بەرگری لەخۆکردندا، وەڵامی هەر هێرش و هەڕەشەیەک دەدەنەوە کە لەلایەن گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەئێرانەوە دەکرێتەسەریان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەڕەشەی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەئێران لەسوریا زیادیانکردوە و واشنتن هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسییەکان".
پێشوتریش وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندبو، هەڕەشەی داعش وەکو خۆی ماوەتەوە و پێکەوەکارکردنی هێزەکانیان لەگەڵ هەسەدە لەسوریا بەردەوام دەبێت.