عەلی شەمخانی دەڵێت: بەهۆی فرۆشتنی نەوتی ئێرانەوە، سزاكان كاریگەرییان نەماوە
  2022-01-19       548       

عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای نەتەوەیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی نەوتی ئێرانەوە، سزاكانی سەر وڵاتەكەی كاریگەرییان نەماوە.

ئاوێنە: عەلی شەمخانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە تویتێكدا نوسیویەتی"فرۆشتنی نەوتی ئێران و گەڕانەوەی پارەكانی بۆ دۆخێكی گونجاو، شتێكە بۆ دواوە ناگەڕێتەوە. ناكرێت لەپێناو بەدەستهێنانی شتی زیاتر بەڵێنی هەڵگرتنی سزاكان بدرێت كە كاریگەرییان نەماوە."

ئەوەش لەكاتێكدا كە بەم دواییانە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندبو، هەناردەی نەوتی وڵاتەكەی زیادیكردوەو وتبوی"هەناردەی نەوت لەسەردەمی حكومەتەكەیدا بە رێژەی لەسەدا 40 زیادی كردوەو پارەی داهاتی فرۆشی ئەو نەوتەش لە گەڕانەوەدایە بۆ وڵات."

بەڵام بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، ئێران نەوتەكەی بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشێت.

ئەو ئاژانسە لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەدابو كە چین لەساڵی رابردودا هاوردەكردنی نەوتی لە ئێران و ڤەنزوێلاوە زیادكردوەو زۆرترین هاوردەی نەوتی چین لەم سێ ساڵەی دواییدا لەو دو وڵاتە سزادراوەوە بوە.

بەپێی راپۆرتەكە، پاڵاوگە چینییەكان، كڕینی نەوتیان بە نرخێكی هەرزان لەبەرامبەر مەترسییەكانی پێشێلكردنی سزاكاندا قبوڵكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×