ئاسایشی سلێمانی دەرگای كافێ‌ كتێبی غەزەلنوس دادەخات
  2019-01-09       2499       

دوای داخستنی دەرگای سینەما سالم، ئاسایشی سلێمانی دەرگای كافێ‌ كتێبی غەزەلنوس دادەخات، پەیجی فەرمی كافێ‌ كتێبی غەزەلنوسیش نوسیویەتی "ئێستا هێزێكی زۆری چەكداری ئاسایشی گشتی لەبری كردنەوەی دەرگای سلێمانی، لەبەردەم دەرگای سەرەكی سینەما‌و كافیەكەن‌و ناهێڵن هیچ كەسێك لەو ناوەدا بێت".

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمرۆ "چوار شەممە"  پەیجی فەرمی كافێ‌ كتێبی غەزەلنوس لەشاری سلێمانی ئاشكرایكرد لەئێستادا دەرگای كافێ‌ كتێبی غەزەلنوس داخراوە‌و هێزێكی زۆری چەكداری ئاسایش لەبەردەم دەرگای سەرەكی سینەما سالم‌و كافیەكەدان‌و ناهێڵن هیچ كەسێك لەو ناوەدا بێت، دەشڵێت "لەبری كردنەوەی دەرگای سینەما سالم، غەزەلنوسیش داخرا".

نیوەرۆی دوێنێش هێزێكی ئاسایش دەرگای سینەما سالمیان لەشاری سلێمانی داخست، كە وابریار بو رۆژی هەینی 11-1-2019 لەساڵیادی ساكینە جانسیز فیلمێك پێشكەش بكات‌و فیلمەكە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستانیشەوە مۆڵەتی پێدرابو.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×