لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا بەخەرجکردنی بڕی ١٠٠ ھەزار دینار بۆ فەرمانبەران‌و خانەنشینان‌و سودمەندبوانی چاودێری کۆمەڵایەتی و ئەو خێزانانە بکرێت کە داهاتیان سنوردارە.
ئاوێنه: لەکۆبونەوەی هه‌فتانه‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كه ڕۆژانی سێشه‌ممان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاردرا به‌ته‌رخانكردنی بەبڕی 100 هەزار دینار بۆ فەرمانبەران‌و خانەنشینان‌و سودمەندبوانی چاودێری کۆمەڵایەتی‌و ئەو خێزانانە بکرێت کە داهاتیان سنوردارە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، لەرۆژانی داهاتوداو بەگوێرەی چەند رێنماییەک، شێوازی دابەشکردنی هاوکارییەکە رادەگەیەنرێت.
بڕیاره‌كه‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له‌كاتێكدایه كه تائێستا له‌هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی 2ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كراوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیارینه‌كراوه.
هاوكات تادێت نرخی سوته‌مه‌نی‌و خۆراك‌و كاڵا جۆراوجۆره‌كان له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.