ئێران بەئازادکردنی دو بارمتە چی لەبەریتانیا دەسکەوت؟
  2022-03-18       1123       
ئانوشه ئاشوری و نازەنین زاغری

ئا: كاوە ڕەش

 

دوای ئازادكردنی دو بارمتەیەكی بەریتانی، بی بی سی دەڵێ; ئێران و بەریتانیا،لەئێستادا بەشترین پەیوەندی دیبلۆماسی لەنێوانیاانداهەیە.

 

دوای ئازادكردنی دو بارمتەی هەڵگری هەردوو ڕەگەزنامەی ئێرانیی و بەریتانی، پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، بەرەو توندو تۆڵی دەڕوات.

یەكێك لەبارمتە دەستبەسەرەكان كەخانمە نازەنین زاغری بوو دوای شەش ساڵ دەستبەسەركردنی لەئێران، ئێستا بەڕێكەوتووە بۆ گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا.

حوكمەتی ئێران لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین كەسی لەهەڵگرانی پاسپۆرتی  ئێرانی و بەریتانیی، وەك بارمتە دەستبەسەر كردووە، لەپای ئەو قەرزانەی كە لەساڵانی حەفتاكان لای بەریتانیایە.

لەسەردەمی دەسەڵاتی شادا حوكمەتی پادشایەتی ئێران، بەبڕی 400میلیۆن پاوەند ١٥٠٠ تانك و 250 ئۆتۆمبیلی سەربازی لەبەریتانیا كڕیوە.

دوای گەیشتنی پارەكە بۆ بەریتانیا، دەسەڵاتی شا تەنها150 ت تانكی سەربازی بەدەست گەیشتوەو كۆماری ئیسلامیی هاتۆتە سەرحوكم. لەوكاتەوە نەپارەو نەتانك و ئۆتۆمبیلە سەربازییەكان نەگەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران.

كۆماری ئیسلامیی ئێران، لەوكاتەوە لەچەندین ڕێگاوە هەوڵی گەڕاندنەوەی پارەكەی داوە لەوانە لەڕێگای دیبلۆماسیەكان و دادگای نێودەوڵەتی، بەڵام سەركەوتوو نەبوە.

هەربۆیە دەسەڵاتدارانی ئێران لەبەرامبەردا چەندین هاووڵاتی كەهەڵگری هەردوو هاوڵاتینامەی بەریتانیی و ئێرانین، بەبارمتە گرتووە لەكاتی چونیان بۆ ئەو وڵاتە.

بەپێی لێكدانەوەكانی تۆڕی هەواڵی بی،بی،سی، بەهۆی هەوڵەكانی هەردوو وەزیری دەرەوەی بەریتانیاو ئێران، گفتۆگۆ كراوە لەسەر ئازادكردنی بارمتەكان و كرانەوەی فایلی قەرزەكانی ئێران، كەلای بەریتانیایە، كەدەگاتە نزیكەی ٦٠٠ ملێۆن پاوەندی ئێستا.

هاوكات ئاماژە بەڕەزامەندی بەریتانیایەش دەدرێ  لەسەر ڕێكەوتنامەی ناوەكی ئێران لەڤێنا.

وئاماژەیەكی دیكەش ئەوەیە،كە نەوت و غازی ئێران بەڕوو بازاڕەكانی ئەورپادا بكرێتەوە، وەك بەدیلی  غازو نەوتی ڕوسیا.

ئەمەلەكاتێكدایە، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، گەشتێك بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات، بۆ دۆزینەوەی بەدیلی  وزەی ڕوسیا.  كەبەگوتەی جۆنسن،  دەبێت وڵاتانی ئەوروپا كارتی وزە وەك  هەڕەشە لەدەست ڕوسیا دەربهێنن، ئەویش بەسوود وەرگرتن لەووڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سەرچاوەكانی دیكەی وەك  وزەی ناوەكی و ئاوو خۆرو با.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×