یه‌ک شه‌ممه‌, 18 ی ئایار , 2025
"وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رێگرە لەوەی بەغدا راستەوخۆ بەنزین بۆ سلێمانی بنێرێت"
  2022-04-12       953       

به‌وته‌ی‌ ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق، بریكاری وەزارەتی نەوتی‌ عێراق پیڕاگەیاندووە كه‌ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی‌ هه‌رێم رێگرە لەوەی راستەوخۆ بەنزین بۆ سلێمانی بنێرن.

ئاوێنه‌: بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌په‌ڕه‌ی‌ خۆی‌ له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی‌، "بەمەبەستی بەدواداچوون و هەوڵدان بۆ چارەسەری گرانی و کەمی بەنزین لەپارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی بەڕێز بریکاری وەزیری نەوت (د.حامد الزوبعی)مان کرد، داواکاریەکەی بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیمان پێ گەیاند تایبەت بەزیادکردنی بەشە بەنزینی پارێزگای سلێمانی."

ناوبراو ده‌لێت، "بریکاری وەزیر ڕایگەیاند کە ڕۆژانــە زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان. بەڕێزیان  ئامادەی خۆیان پیشاندا بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی بەمەش بارگرانی سەرشانی هاوڵاتییان کەم بێتەوە، پێی ڕاگەیاندین ڕێگری سەرەکی بەردەمیان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانـی حکومەتی هەرێمە کە  بەربەستە لەڕاستەوخۆ پێدانی بەنزین بەپارێزگای سلێمانی، بۆیە ئێمەش هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی یاسایی بۆ ناردنی بەشە بەنزین و دابەزینی نرخ بە زووترین کات و چارەسەرکردنی ئەم کێشە و کۆتاییهێنان بەم قەیرانە."
‏‎
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێكی‌ ڕه‌سمی‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق كردبو به‌مه‌به‌ستی‌ زیادكردنی‌ به‌شه‌ به‌نزینی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×