بەتۆمەتی فێڵكردن وەرگرتنی پارە لەهاوڵاتیان،بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیردەكات، باس لەوەش دەكات بەفەمانی دادوەر و بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێك بەناوی "ب، م، ع" بەتۆمەتی بەفێڵ وەرگرتنی پارە دەستگیردەكات.
راگەیەنراو
تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵ پارەی لە هاوڵاتیان وهرگرتوه .
دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری زانیارییان پێگەیشت كە كەسێك فێڵ لە شۆفێرانی تاكسی دەكات و پارەیان لێوەردەگرێت ، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی وتەی سكاڵاكاران و سەیركردنەوەی چەندكامێرایەكی چاودێری توانرا تۆمەتبارەكە بناسرێتەوەو دەستگیربكرێت كە بۆماوەی چەند مانگێكە فێڵ لە هاوڵاتیان دەكات و پارەیان لێوەردەگرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، م ، ع ) بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان