پێنج هه‌نگاو ناهێڵێت پەتا بگریت
  2022-04-25       409       

ئا: ئاوێنە

 

به‌پێی پسپۆڕانی‌ بواری‌ پزیشكی‌ ده‌كرێت به‌هه‌ندێ‌ هه‌نگاو خۆت له‌په‌تای‌ ئه‌م وه‌رزه‌ بپارێزیت‌و ته‌ندروستیه‌كی‌ باش بۆخۆت دابین بكه‌یت.
هه‌نگاوه‌كان:
1. ڤایرۆس هه‌وای‌ پاك‌و شێداری‌ خۆش ناوێت
كاتێك به‌رده‌وام له‌وه‌رزی‌ زستان گه‌رمكه‌ره‌وه‌ له‌ژوره‌وه‌ ئیش ده‌كات، ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ وشككردنی‌ رێڕه‌وی‌ روپۆشی‌ ناوه‌وی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌دان‌و ئه‌ستوربونی‌ ئه‌و روپۆشه‌ به‌مه‌ش قوڕگ‌و گوێ‌‌و لوت زیاتر ڤایرۆسیان بۆ ئه‌ڕوات، هه‌ربۆیه‌ ده‌كرێت هه‌واگۆڕكێ‌ به‌ژوره‌كه‌ بكه‌ن‌و هه‌روه‌ها په‌ڕۆی‌ ته‌ڕ له‌سه‌ر گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان هه‌ڵبخه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ شێداری‌ له‌ژوره‌كه‌ دروست بێت.
2. ڤایرۆس مه‌زاجی‌ باشی‌ ناوێت
حاڵه‌تی‌ ده‌رونی‌ خراپ هۆكارێكه‌ بۆلاوازبونی‌ كۆئه‌ندامی‌ به‌رگری‌ له‌ش، هه‌ربۆیه‌ دوركه‌وه‌ له‌كێشه‌و  ژاوه‌ژاوی‌ ژیان بۆئه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كان لێت دوربن.
3.  ڤایرۆس ڕقی‌ له‌ئاو و سابونه‌
ده‌ست شتنی‌ به‌رده‌وام به‌ئاو و سابون باشترین رێگه‌یه‌ بۆروبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆس، چونكه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان 90%ی‌ ڤایرۆسه‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ له‌ش، هه‌ربۆیه‌ هه‌مو ده‌ست شتنێكت با 30 چركه‌ بخایه‌نێت.
4. وه‌رزش دژی‌ ڤایرۆسه‌
كاتێك وه‌رزش ده‌كه‌یت له‌هه‌وایه‌كی‌ پاكدا به‌تایبه‌تی‌ رێكردن به‌پێ‌ 
زۆربه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كان ناتوانن په‌لامارت بده‌ن، هه‌ربۆیه‌ هه‌فته‌ی‌ سێ‌ جار وه‌رزشكردن زۆر پێویسته‌ بۆدوركه‌وتنه‌وه‌ له‌نه‌خۆشی‌ په‌تای‌ زستان.
5. خه‌وی‌ پێویست ڤایرۆس ده‌كوژێت
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ رۆژانه‌ 4 كاتژمێر ده‌خه‌ون دو هێنده‌ زیاتر ئه‌گه‌ری‌ تۆشبونی‌ هه‌یه‌ به‌په‌تا، چونكه‌ نه‌خه‌وتن به‌رگری‌ له‌ش لاواز ده‌كات به‌وه‌ش زوتر توشی‌ په‌تا ئه‌بیت، بیرت نه‌چێت له‌ش پێویستی‌ به‌نزیكه‌ی‌ 8 كاتژمێر خه‌و هه‌یه‌ بۆ پشو وه‌رگرتن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ خواردنی‌ ته‌ندروست زۆر پێویسته‌ به‌تایبه‌تی‌ میوه‌و سه‌وزه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌بیری‌ مه‌كه‌.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×