چی‌ له‌ له‌شت روئه‌دات كه‌ واز له‌شه‌كر ئه‌هێنیت؟
  2022-04-25       728       

ئا: ئاوێنە

 

شاره‌زایانی‌ بواری‌ خۆراك باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ له‌ش ته‌نها پێویستی‌ به‌ 5% شه‌كر هه‌یه‌ بۆده‌ستكه‌وتنی‌ كالۆری‌ پێویست.
كاتێك له‌ش شه‌كر زۆر كه‌م ئه‌خوات چی‌ روئه‌دات:
• دڵ به‌باشی‌ لێده‌دات
كاتێك شیرینی‌‌و شه‌كر ئه‌خۆیت له‌ش ده‌ست ده‌كات به‌دروست كردنی‌ هۆرمۆنی‌ ئه‌نسۆلین به‌مه‌ش ده‌ماره‌كان چالاك ده‌بن‌و په‌ستانی‌ خوێن به‌رزده‌بێته‌وه‌و لێدانی‌ دڵ زیاتر ئه‌بێت، هه‌ربۆیه‌ به‌رده‌وام بون له‌شیرینی‌ خواردن ئه‌بێته‌ هۆی‌ كێشه‌ سوڕی‌ خوێن‌و كاری‌ دڵ.
• زیپكه‌ی‌ عازه‌به‌ نامێنێت
كاتێك تۆزێ‌ شه‌كرو شیرینی‌ ده‌خۆیت كلایكۆجین ده‌ست پێده‌كات، كه‌ پرۆتینێكی‌ سه‌ره‌كیه‌ له‌ماسولكه‌و پێست، به‌مه‌ش پێست نه‌رمی‌ خۆی‌ له‌ده‌ست ده‌دات. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ شیرینیان خواردوه‌ بۆماوه‌ی‌ سێ‌ هه‌فته‌ پێستیان 87% خراپتر بوه‌ له‌پێشوتر.
• خه‌وی‌ خۆش
له‌كاتی‌ زۆرخواردنی‌ شیرینی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كره‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌مه‌ش كه‌سه‌كه‌ حه‌ز به‌خه‌و ده‌كات له‌رۆژدا. به‌ڵام كاتێك ده‌وه‌ستی‌ له‌خواردنی‌ شیرینی‌ له‌ش  شه‌كره‌ی‌ ناو خوێن رێك ده‌كات به‌درێژایی‌ رۆژ به‌مه‌ش خه‌وێكی‌ خۆش له‌شه‌ودا ئه‌كات نه‌ك له‌رۆژدا.
• كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێش
نابێت ئه‌وه‌ له‌بیر بكرێت كه‌ خواردنی‌ شیرینی‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ كێش.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×