بەپێی راگەیەنراوێكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی جۆرە خواردنەوەیەكی نا تەندروست لەسلێمانی بڵاو دەبێتەوە، هۆشداریش بەهاوڵاتیان دەدرێت خۆیان لەو جۆرە خواردنەوەیە بەدور بگرن.
ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " خواردنه‌وه‌یه‌ك له بازاڕه‌كانی سلێمانیدا بڵاوبووه‌ته‌وه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه و هۆشداری ده‌درێته هاوڵاتیان خۆیانی لێ به‌دور بگرن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر بگرنه به‌ر".
راشیدەگەیەنێت جۆرێك ئاوی لیمۆ له بازاڕه‌كانی سلێمانیدا هه‌یه به‌ناوی ئاوی لیمۆی (مه‌حشه‌ر)، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی فیزیای و كیمیایی له تاقیگه‌دا بۆكراوه، ده‌ركه‌وتووه نه‌گونجاوه بۆ خواردنه‌وه.
دەشڵێت "ئه‌و خواردنه‌وه‌یه دروستكراوی وڵاتی ئێرانه و هه‌رچه‌نده به‌پی ئه‌و به‌رواره‌ی له‌سه‌رێتی به‌سه‌رچوو نییه" به‌ڵام به‌هۆی خراپی پێكهاته‌كه‌یه‌وه، ده‌ستبه‌جێ و دوای ئه‌و نوسراوی ئاسایشی سلێمانی، قائیمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپارد بۆ كاری پێویست و به‌په‌له و بڕیاردرا له‌هه‌ر بازاڕ و شوێنێكدا ئه‌و جۆره خواردنه‌وه‌یه كه به‌ناوی ئاوی لیمۆوه ده‌فرۆشرێت بینرا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و ده‌ستبه‌جێ له‌ناوببرێت".