" نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ به‌هۆی به‌ركه‌وتنه‌وه، دواتر له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر له رێگه‌ی شله‌و خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
نەخۆشییەکە لە ڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگی جیهانی دووەمدا سەری هەڵداوەو 40%ی ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.
هۆکارەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسیی "تای خوێن بەربوون" بۆ مرۆڤ:-
1- ئەگەر میشۆله‌یه‌ك یاخۆد گه‌نه‌یه‌ك هەڵگری ڤایرۆسەکە بە مرۆڤەوە بدات، ئەوا مرۆڤەکە تووشی تای خوێن بەربوون دەبێت، یان مرۆڤ مێشۆله‌كه بگرێت و بیکوژێت و خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، تووشی نەخۆشییەکە دەبێت.
2- ڤایرۆسه‌كه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، لە رێگەی سەربڕینی ئاژەڵی تووشبووەوە، کاتێک خوێنەکەی بەر مرۆڤ ده‌کەوێت، یاخۆد له رێگه‌ی خواردنی بەروبوومی ئاژه‌لی تووشبووه‌وه، بەڵام ئەگەرشیری ئاژه‌ل باش بکوڵێنرێت، ئەوا هیچ ڤایرۆسێکی تێدا نامێنیت، هاوکات گۆشتی ئاژه‌ل بەهۆی کوڵاندنه‌وه ڤایرۆسەکەی تێدا نامێنێت.
نیشانەکانی نەخۆشی "تای خوێن بەربوون":-
1- لە ماوه‌ی سێ بۆ حه‌وت رۆژدا نیشانەکانی دەردەکەون و نەخۆشییەکە تایەکی بەرزی دەبێت، هەموو جەستەی مرۆڤ ئازاری هەیە، بە تایبەت ئازار لە پشت و ملی دروست دەبێت، لەوانەیە نەخۆشەکە تووشی سکچوون و ڕشانەوە ببێت، لە قۆناغەکانی کۆتایشدا خوێن بەربوون دەستپێدەکات.
2- دواتر نەخۆشەکە لە دەم و لووتییەوە خوێن بەردەبێت، پاشان لە پشتیشی پەڵەیەکی خوێن بەربوون دەردەکەوێت، لەوکاتەشدا دەبێت چارەسەر بکرێت.
ڕێگاکانی خۆپاراستن له نه‌خۆشی تای خوێن بەربوون:
1- دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەر شەقامەکان بە رێگه‌ی نایاسایی.
2- ئەو کەسانەی گۆشت ده‌فرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە ته‌ندروستییه‌كان پەیڕەوبکەن، وەک بەکارهێنانی دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت، هاوکات بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەوەی نزیک نەبنەوە لە ئاژەڵەکان، ئەو کەسانەش کە سەردانیان دەکەن بەمەبەستی کڕین دەبێت ئاگاداربن و زۆر نزیكی شوێنه پیسه‌كان نه‌كه‌ون و به ووشیاری مامه‌له له‌گه‌ل كۆشتدا بكه‌ن.
3- پێویسته مرۆڤ خۆی له‌و ئاژه‌لانه دوور بخاته‌وه، كه گەنەو مێشۆله‌یان له سه‌ر لاشه‌ی نیشتووه‌و خوێنی ئاژه‌له‌كان ده‌مژن و دواتر به مرۆڤه‌وه ده‌ده‌ن و خوێنه‌كه بۆ مرۆڤ ده‌گوازنه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) له پرۆژه‌یه‌كدا كۆشش ده‌كات بۆ بلاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه له‌ناو هاولاتیانداو له لایه‌كی تره‌وه به هاوكاری ته‌ندروستی ولاتان به‌رنامه‌یه‌كی ئاماده كردووه به تایبه‌ت له ولاتانی ئه‌ورووپا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و ئاسیا‌و ئه‌فریقیا، به مه‌به‌ستی بنبڕكردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی بلاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌كه له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی و گرنگی دان به پاك و خاوێنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاژه‌ل و په‌له‌وه‌ریان تێیدا به‌خێو ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین