بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر: لە بۆردومانەكەی توركیادا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە
  2022-05-21       529       

بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەم بەیانییە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان "بۆردومانی بارەگایەكی پەكەكەی کردوە و لە ئۆتۆمبێلێکی داوە و پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە."‏

 ئاوێنە: هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە روداوی راگەیاند، لەدوای كاژێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە "دو ‏فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، بۆردومانی سنوری گوندی توتەقەڵ-یان كردوە‌و ‏بارەگایەكی پەكەكە-یان كردوەتە ئامانج، جگەلەوە فڕۆكەكان لە ‏ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس)ـیان داوە كە پێنج سەرنشیانیان ‏تێدابوە و هەر چواریان گیانیان لەدەستداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ‏دو لەو كەسانە خەڵكی سنورەكەن .

 بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر باسی لەوەشكرد "تەرمی ئەو پێنج كەسە ‏دەبرێتە پزیشکیی دادی بۆ لێكۆڵینەوە ‌و ناسینەوەیان.‏"

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×