سورێژەی مەیمون چییە؟
دیارترین نیشانەكانی سورێژەی مەیمون چین؟
سورێژەی مەیمون چۆن دەگوازرێتەوە؟
تائیستا چەند حاڵەتی سورێژەی مەیمون تۆمارکراوە؟
بۆ وەرگرتنی وەڵامی ئەم پرسیارانەو چەندین وەڵامی پرسیاری زانستی لەسەر ڤایرۆسی سورێژەی مەیمون، خوێنەری ئەم ڕاپۆرتە بن کە لەپێگەی فەرمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی(who) وەرگیراوە.
سورێژەی مەیمون نەخۆشیەكی دەگمەنی ڤایرۆسی گواستراوەیە و لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و هەروەها لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە، ئەو نەخۆشیە لەشوێنە دوورەدەستەكانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا لەنزیك داراستانە كەمەرەییەكان هەیە، سورێژەی مەیمون دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ لەڕێگەی ئاژەڵی كێوی و بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە لەڕێگەی مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ كەمە.
دیارترین نیشانەی تووشبوون بەسورێژەی مەیمون بریتیە لەدەركەوتنی ئاوڵ لەدەموچاو و پاشان گواستنەوەی بۆ بەشەكانی دیكەی لەش و هەرچەندە لەساڵی 1980وە ئەو نەخۆشیە بنبڕكراوە، بەڵام تائێستا لەچەند بەشێكی كیشوەری ئەفریقا سەرهەڵدەداتەوە.
ئێستا ئەو نەخۆشیە لەوڵاتانی ئەمریكا وكەنەدا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیسپانیا تۆماركراوە، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بەسورێژەی مەیمونیان لەوڵاتەكەیان ڕاگەیاندو بەوەش كۆی تووشبوانی ئەو نەخۆشیە گەیشتە 9 حاڵەت لەدوای تۆماركردنی یەكەم حاڵەت لەسەرەتای ئەم مانگە.
بۆیەكەمجار سورێژەی مەیمون لەمرۆڤ لەوڵاتی كۆنگۆی دیموكرات لەساڵی 1970 دەستنیشانكرا كەتووشبووەكە منداڵێكی تەمەن 9 ساڵان بوو و لەناوچەیەك دەژیا كەلەساڵی 1968 وە سورێژەی تێدا بنبڕكرابوو.
ڤایرۆسی سورێژەی مەیمون لەساڵی 1985 لەپەیمانگای حكومی لەكۆبنهاگن لەدانیمارك ئاشكراكرا لەكاتی لێكۆڵینەوە لەنەخۆشیەكی هاوشیوەی سورێژە لەنێوان مەیمونەكان و لەوكاتەوە تائێستا چەندین حاڵەتی سورێژەی مەیمون لەناوچە دوورەدەستەكانی نزیك دارستانە كەمەرەییەكان لەڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماركراوە.
لەساڵی 2003 چەندین حاڵەتی ئەو نەخۆشیە لەئەمریكا تۆماركرا و ئەوەش یەكەمجار بوو ئەو نەخۆشیە لەدەرەوەی ئەفریقا تۆماربكرێت و تووشبووەكان سەگی كێویان هەبوو.
گواستنەوەی سورێژەی مەیمون لەرێگەی بەركەوتنی خوێن و دەرداوی ئاژەڵی تووشبوو دەبێت و پێدەچێت خواردنی گۆشتی نەكوڵاو بەباشی ئاژەڵی تووشبوو هۆكاری تووشبوون بەو نەخۆشیە زیاتر بكات.
گواستنەوەی سورێژەی مەیمون لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤ لەرێگەی تێكەڵاوبوون و هەڵمژینی هەناسەی كەسی تووشبوو دێت یاخود دەستلێدان لەكەلوپەلی پیسبوو بەو ڤایرۆسە و دیارترین نیشانەكانی بریتیە لە تالێهاتن و سەرئێشە و هەستكردن بەئازار لەپشت و ماسولكەكان و بێهێزی و دەركەوتنی ئاوڵە لەسەر پێست.
نیشانەكانی سورێژەی مەیمون لەنێوان 14بۆ 21 ڕۆژدایە و منداڵان بەتوندی تووش دەبن و هیچ دەرمان و ڤاكسینێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشیە نیەو لەڕابردوودا دەركەوت ڤاكسینی سورێژە سەركەوتووە لە85% بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشیە بەڵام ئەو ڤاكسینە لەبەردەستدا نەماوە لەدوای وەستاندنی بەهۆی بنبڕكردنی سورێژە لەجیهان.
زۆرینەی تووشبووانی سورێژەی مەیمون سووكەو دوای سێ هەفتە نەخۆشیەكە نامێنێت تەنانەت بەبێ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام هەندێك حاڵەت مەترسیدارەو حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشیەكە لەڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنو پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی