بۆچی خۆڵی ئەم خۆڵبارینە ژەهراوییەو مەترسیدارە بۆ هەڵمژین؟
  2022-05-24       2494       


‎ماوەیەکە وڵاتەکەمان ڕووبەروی قەیرانێکی سروشتی بۆتەوە ئەویش خۆڵبارینە، دیارە دیاردەی خۆڵبارین ساڵانە لە ناوچە وشکانیەکان بۆ ماوەیەکی کورت دەستپێدەکات و لە وەرزێکی دیاریکراوە؛ ‎بەڵام ئەمساڵ حالەتەکە گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار کە لە ئێستا و لە داهاتووش کاریگەری هەر دەمێنێت.

‎خێرایی با هۆکارە بۆ گواستنەوەی گەردیلەی خۆڵ لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکیتر، قەبارەی دەنکۆڵەی خۆڵ جیاوازە کە پێکهاتووە لە زۆر بچوک، بچوک، و گەورە، ‎ئەو دەنکۆڵانەی کە قەبارەیان زۆر بچووکە لەگەل هەڵمژینی هەناسە توانای چوونە ناو جەستەی مرۆڤی هەیە لەڕێگەی دەم و قوڕگ و لووت و چاو.

‎بە پێی توێژینەوەیەک لە پەیمانگای تەندروستی نەتەوەیی ئەمەریکی (NIH) سەربازە ئەمەریکیەکانی جەنگی عێراق دوای تووشبونیان بە چەند نەخۆشیەکی دەگمەنی کۆئەندامی هەناسە، هەڵسان بە توێژینەوە لەسەر خاک و خۆڵی کەمپی ڤیکتۆری لە باشوری عیراق و چەند ناوچەیەکی جیا، بۆیان دەرکەوت کە قەبارەی خۆڵەکە زۆر بچوکە و ئاسان تێکەڵی هەناسە دەبێ وە هەروەها لە جۆرەها کانزای ژەهراوی پێکاهاتووە وەک (سیلیکۆن، ئاسن، تیتانیۆم، کالسیۆم)
‎بێینەوە سەر هەڵمژینی خۆڵ، یەکەم جێگا کە خۆڵ هێرشی سەر جەستە دەکات دەم، قوڕگ و لووتە، بەواتای ئەم توێژینەوە دەنکە خۆڵ بە ماوەیەکی کەم توانای نشینی هەیە لە نێو سیەکان و دەرەنجام دەبێتە توندی هەناسەدان و کۆکە، و لە داهاتوو کاریگەری ئەم خۆڵە ژەهراویە بە جۆرەها شێواز دەردەکەوێ و ترسناکترینیان نەخۆشیەکانی دڵ، و شێرپەنجە، و شەکرەیە، بۆیە زۆر گرنگە کە هەر لە سەرەتاوە پابەندی رێنمایی خۆپارێزی بین و نەهێڵین ئەم خۆڵە ژەهراویە تێکڵی جەستەمان بێ ئەمیش بە بەکارهێنانی ماسک، بەردەوام ئاو خواردنەوە، دەرنەچوون لە ماڵ تەنها لا کاتی پێویست.

‎ئاگاداری ئەم گروپە بن منداڵەکانتان، کەسانی بەساڵاچوو، و ئەوانەی نەخۆشی هەستیاری لووت و کۆئەندامی هەناسەیان هەیە.

د. رەوەند کامەران
پسپۆڕی نەخۆشیی و نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×