سەرۆکی سوریا له‌باره‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى هێرشكردنه‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتەکەی ڕوبەڕوی هەر جۆرە هێرشێکی نوێی تورکیا لەسەر خاکەکەی دەبێتەوە.
ئاوێنه: بەشار ئەسەد سه‌رۆكى سوریا لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "هەم بەشێوەی فەرمی‌و هەمیش لەسەر ئاستی جەماوەریی، ڕوبەڕوی هەر هێرشێکی نوێ دەبینەوە کە تورکیا بیەوێت بیکاتەسەر خاکی سوریا".
سەرۆکی سوریا وتیشی، "دوو ساڵ پێش ئێستا زیانەکانی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی سوریا لەلایەن وەزیری بەرگریی سوریاوە بۆ هاوتا تورکیەکەی شیکراوەتەوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، بەمزووانە هێرشێکی نوێ بۆسەر ناوچەکانی باکووری سوریا دەستپێدەکەن‌و باسیش له‌وه‌كراوه، ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌بێت.