دادگا بۆ بڕیاردان لەبارەی ناردنی پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا لە كۆبونەوەدایە
  2022-06-10       594       

فیدراسیۆنی پەنابەرانی سەراسەری عێراقی رایگەیاند، دادگای باڵای بەریتانیا بۆ بڕیاردان لەبارەی پرسی ناردنی پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا لە كۆبونەوەدایە.

ئاوێنە: فیدراسیۆنەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"ئیستا دادگای باڵا لەسەر پرسی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا بەپەلە کۆبوەوە‌."

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وتوشیەتی"ئەگەر دادگا دژی بڕیارەکەی پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بڕیار بدات، ئەوا گەشتی ڕۆژی سێشەممەی ناردنی زۆره‌ملێی پەنابەر لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا هەڵدەوەشێتەوە کە  ژمارەیەك کوردی تێدایە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×