پێنج جۆر نەخۆشی پەیوەندییان بە باڵا بەرزییەوە هەیە
  2022-06-14       3126       

توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئەمریکی “کۆلۆرادۆ”ئاشکرای کردەوە کە بەرزی باڵا لە هەندێک حاڵەتدا مەترسی لەسەر نەخۆشیەکانی تێکچوونی دەمار و پێست و دڵ دروست دەکات، ئەمە گەورەترین توێژینەوەیە لە جۆرەکەیدا کە رێژەی باڵا و نەخۆشی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی “New Scientist”، توێژەران جینەکانی باڵایان بەکارهێناوە بۆ بەستنەوەی بە نزیکەی ٥٠ نەخۆشی، هەروەها تیمی توێژینەوەکە داتای ٣٢٣ هەزار کەسیان لە تۆماری سەربازە دێرینەکانی ئەمریکا شیکردووەتەوە.

توێژەران تەماشای ٣٢٩٠ جۆری بۆماوەیی ناسراونیان کردووە کاریگەرییان لەسەر باڵا هەیە، ئەنجامەکان دەریانخست کە باڵا بەرزی پەیوەندی بە مەترسی تووشبوون بە لەرزین لە دەمارەکان و لێدانی دڵ و کێشەی سووڕی خوێن هەیە.

هەروەها دەرکەوتووە کە جینەکانی باڵا پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسییەکانی تێکچوونی دەمارەکان و هەوکردنی پێست و ئێسکەوە هەیە.

ئەنجامەکان ئەوەیان ئاشکراکرد، لەکاتی دیاریکردنی مەترسییە تەندروستییەکان بۆ چاودێریکردن و سەرنجدانی هەندێک لە پشکنینە گشتییەکان، باڵا لەبەرچاو بگیرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×