سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەردەوام بو لە دابەزین و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە كەمتر لە 110 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ بەرمیلێك نەوتی خاونی برێنت بە 109 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
هاوكات بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بە 104 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
دابەزینی نرخی نەوت لە سایەی ئەو نیگەرانییەدایە كە لەهەمبەر سستبونی ئابوری سەریهەڵداوە ئەوەش دوای ئەوەی بانکە ناوەندییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا سودی بانکییان بەرزکردەوە و چەند وڵاتێکی دیکەش ئامادەکاریی بۆ بەرزکردنەوەی سودی بانکی دەکەن.